لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم یۆحەنا 8:3-11 - Compare All Versions

یەکەم یۆحەنا 8:3-11 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ئەوەی گوناه بکات لە ئیبلیسە، چونکە ئیبلیس هەر لە سەرەتاوە گوناهی کردووە. کوڕی خودا بۆ ئەمە دەرکەوت، تاکو کارەکانی ئیبلیس تێکبدات. هەرکەسێک لە خوداوە لەدایک بووبێت بەردەوام نابێت لە گوناهکردن، چونکە تۆوی خودای تێدا دەچەسپێت. ناتوانێت بەردەوام‏ بێت لە گوناهکردن، لەبەر ئەوەی لە خوداوە لەدایک بووە. ڕۆڵەی خودا و ڕۆڵەی ئیبلیس بەمە دەردەکەون: هەرکەسێک ڕاستودروستی پەیڕەو نەکات لە خوداوە نییە، هەروەک ئەوەی خوشکی یان برای خۆی خۆشنەوێت، چونکە ئەمە ئەم پەیامەیە کە لە سەرەتادا بیستتان، کە یەکترمان خۆشبوێ.

هاوبەشی بکە
یەکەم یۆحەنا 3 KSS

یەکەم یۆحەنا 8:3-11 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

ئه‌وه‌ی گوناه‌ بكات له‌ ئیبلیسه‌، چونكه‌ ئیبلیس له‌ سه‌ره‌تاوه‌ گوناهی كرده‌وه‌. ڕۆڵه‌ی خودا بۆ ئه‌مه‌ ده‌ركه‌وت، تاكو كاره‌كانی ئیبلیس هه‌ڵبوه‌شێنێه‌وه‌. هه‌ر كه‌سێک له‌ خوداوه‌ له‌دایک بووبێت‌ گوناه‌ ناكات، چونكه‌ تۆوی خودا تیایدا جێگیر ده‌بێت و ناتوانێت گوناه‌ بكات، چونكه‌ له‌ خوداوه‌ له‌دایكبووه‌. ڕۆڵه‌كانی خودا و ڕۆڵه‌كانی ئیبلیس به‌مه‌ ده‌رده‌كه‌ون: هه‌ر كه‌سێک خوداناسی نه‌كات له‌ خوداوه‌ نییه‌، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی براكه‌ی خۆی خۆشنه‌وێت. چونكه‌ ئه‌مه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌یه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ بیستتان: كه‌وا یه‌كترمان خۆشبووێ.

هاوبەشی بکە
یەکەم یۆحەنا 3 PNTZS