یەکەم یۆحەنا 2:3-11
یەکەم یۆحەنا 2:3-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
خۆشه‌ویستان، ئێستا ئێمه ڕۆڵه‌كانی خوداین، هێشتا ده‌رنه‌كه‌وتووه ده‌بینه چی. به‌ڵام ده‌زانین كاتێ ئه‌و ده‌رده‌كه‌وێت ئێمه وه‌ک ئه‌و ده‌بین، چونكه وه‌ک خۆی ده‌یبینین. هه‌ر كه‌سێک ئه‌م هیوایه‌ی به‌و هه‌بێت، هه‌روه‌ک ئه‌و بێگه‌رده، خۆی بێگه‌رد ده‌كاته‌وه. هه‌ر كه‌سێک گوناه بكات سه‌رپێچی ده‌كات، چونكه گوناه سه‌رپێچییه. ده‌زانن ئه‌و ده‌ركه‌وتووه تاكو گوناه لابدات، خۆی گوناهی تێدا نییه. هه‌ر كه‌سێک له‌ودا جێگیر بێت، گوناه ناكات. هه‌ر كه‌سێک گوناه بكات نه بینیویه‌تی و نه ناسیویه‌تی. ڕۆڵه‌كان، با كه‌س چه‌واشه‌تان نه‌كات: ئه‌وه‌ی خوداناسی بكات خوداناسه، وه‌ک ئه‌ویش خوداناسه. ئه‌وه‌ی گوناه بكات له ئیبلیسه، چونكه ئیبلیس له سه‌ره‌تاوه گوناهی كرده‌وه. ڕۆڵه‌ی خودا بۆ ئه‌مه ده‌ركه‌وت، تاكو كاره‌كانی ئیبلیس هه‌ڵبوه‌شێنێه‌وه. هه‌ر كه‌سێک له خوداوه له‌دایک بووبێت گوناه ناكات، چونكه تۆوی خودا تیایدا جێگیر ده‌بێت و ناتوانێت گوناه بكات، چونكه له خوداوه له‌دایكبووه. ڕۆڵه‌كانی خودا و ڕۆڵه‌كانی ئیبلیس به‌مه ده‌رده‌كه‌ون: هه‌ر كه‌سێک خوداناسی نه‌كات له خوداوه نییه، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی براكه‌ی خۆی خۆشنه‌وێت. چونكه ئه‌مه ئه‌م هه‌واڵه‌یه كه له سه‌ره‌تاوه بیستتان: كه‌وا یه‌كترمان خۆشبووێ.
یەکەم یۆحەنا 2:3-11 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
خۆشەویستان، ئێستا ڕۆڵەی خوداین و هێشتا دەرنەکەوتووە دەبینە چی. بەڵام دەزانین کاتێک ئەو دەردەکەوێت ئێمە وەک ئەو دەبین، چونکە وەک خۆی دەیبینین. هەرکەسێک ئەم هیوایەی بەو هەبێت، خۆی پاک دەکاتەوە، هەروەک چۆن ئەو پاکە. هەرکەسێک گوناه بکات سەرپێچی دەکات، چونکە گوناه سەرپێچییە. دەزانن ئەو دەرکەوت تاکو گوناهەکان لاببات. ئەو خۆی بێ گوناهە. هەرکەسێک بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح بژیێت، لە گوناهکردن بەردەوام نابێت. هەرکەسێک بە بەردەوامی گوناه بکات، نە ئەوی بینیوە و نە ئەویشی ناسیوە. ڕۆڵە خۆشەویستەکان، با کەس چەواشەتان نەکات. ئەوەی ڕاستودروستی پەیڕەو بکات ڕاستودروستە، وەک چۆن ئەویش ڕاستودروستە. ئەوەی گوناه بکات لە ئیبلیسە، چونکە ئیبلیس هەر لە سەرەتاوە گوناهی کردووە. کوڕی خودا بۆ ئەمە دەرکەوت، تاکو کارەکانی ئیبلیس تێکبدات. هەرکەسێک لە خوداوە لەدایک بووبێت بەردەوام نابێت لە گوناهکردن، چونکە تۆوی خودای تێدا دەچەسپێت. ناتوانێت بەردەوام بێت لە گوناهکردن، لەبەر ئەوەی لە خوداوە لەدایک بووە. ڕۆڵەی خودا و ڕۆڵەی ئیبلیس بەمە دەردەکەون: هەرکەسێک ڕاستودروستی پەیڕەو نەکات لە خوداوە نییە، هەروەک ئەوەی خوشکی یان برای خۆی خۆشنەوێت، چونکە ئەمە ئەم پەیامەیە کە لە سەرەتادا بیستتان، کە یەکترمان خۆشبوێ.