یەکەم یۆحەنا 19:3-23
یەکەم یۆحەنا 19:3-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌مه ده‌زانین سه‌ر به ڕه‌واداین و دڵمان ئۆقره ده‌رگرێت له ئاماده‌گی ئه‌و چونكه كاتێ دڵمان سه‌ركۆنه‌مان ده‌كات، خودا له دڵمان مه‌زنتره و هه‌موو شتێک ده‌زانێت. خۆشه‌ویستان، ئه‌گه‌ر دڵمان سه‌ركۆنه‌مان نه‌كات، ئه‌وا له‌به‌رده‌م خودا دڵنیا ده‌بین، هه‌رچییه‌كی لێ داوا بكه‌ین لێی وه‌رده‌گرین، چونكه ڕاسپارده‌كانی ده‌پارێزین و ئه‌وه ده‌كه‌ین كه به‌دڵیه‌تی. ئه‌مه‌ش ڕاسپارده‌كه‌یه‌تی: باوه‌ڕمان به ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی ڕۆڵه‌كه‌ی هه‌بێت و یه‌كتریمان خۆشبووێ، وه‌ک ڕایسپاردووین.
یەکەم یۆحەنا 19:3-23 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەمە دەزانین کە سەر بە ڕاستیین، هەروەها چۆن دڵمان ئاسوودە دەبێت لە ئامادەبوونی ئەو: کاتێک دڵمان سەرکۆنەمان دەکات، خودا لە دڵمان گەورەترە و هەموو شتێک دەزانێت. خۆشەویستان، ئەگەر دڵمان سەرکۆنەمان نەکات، ئەوا لەبەردەم خودا دڵنیا دەبین، هەرچییەکی لێ داوا بکەین لێی وەردەگرین، چونکە ڕاسپاردەکانی بەجێدەگەیەنین و ئەوە دەکەین کە بەدڵیەتی. ئەمەش ڕاسپاردەکەیەتی: باوەڕمان بە ناوی عیسای مەسیحی کوڕەکەی هەبێت و یەکتریمان خۆشبوێ، وەک ڕایسپاردووین.