یەکەم یۆحەنا 7:2-29
یەکەم یۆحەنا 7:2-29 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
برایان، ڕاسپارده‌یه‌كی نوێتان بۆ نانووسم، به‌ڵكو ڕاسپارده‌یه‌كی كۆنه، له سه‌ره‌تاوه له‌لاتان بوو. ڕاسپارده كۆنه‌كه ئه‌و وشه‌یه كه له سه‌ره‌تادا گوێتان لێی‌بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕاسپارده‌یه‌كی نوێتان بۆ ده‌نووسم، ئه‌و ڕه‌وایه‌ی له ئه‌و و ئێوه‌دا هه‌یه: چونكه تاریكی به‌سه‌رچوو، وا ڕووناكییه ڕاسته‌قینه‌كه پرشنگ ده‌داته‌وه. ئه‌وه‌ی وتی: له ڕووناكیدام و ڕقی له براكه‌ی ببێته‌وه، ئه‌وه تا ئێستا له تاریكیدایه. ئه‌وه‌ی براكه‌ی خۆشبووێ له ڕووناكی‌دا جێگیر ده‌بێت و كۆسپی تێدا نییه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕقی له براكه‌ی بێته‌وه، ئه‌وا له تاریكیدایه و به تاریكی‌دا ده‌ڕوات، نازانێت بۆ كوێ ده‌ڕوات، چونكه تاریكی چاوی كوێر كردووه. بۆ ئێوه ده‌نووسم، ڕۆڵه‌كان، چونكه له‌پێناوی ناوی ئه‌و گوناهه‌كانتان به‌خشران. بۆ ئێوه ده‌نووسم، باوكه‌كان، چونكه ئه‌وه‌تان ناسیوه كه له سه‌ره‌تاوه‌یه. بۆ ئێوه ده‌نووسم، لاوه‌كان، چونكه به‌دكارتان به‌زاند. بۆ ئێوه ده‌نووسم، منداڵه‌كان، چونكه باوكتان ناسیوه. بۆ ئێوه‌م نووسی، باوكه‌كان، چونكه ئه‌وه‌تان ناسیوه كه له سه‌ره‌تاوه‌یه. بۆ ئێوه‌م نووسی، لاوه‌كان، چونكه به‌هێزن، وشه‌ی خوداتان تێدا جێگیره و به‌دكارتان به‌زاندووه. نه جیهانتان خۆش‌بووێت، نه ئه‌و شتانه‌ی له جیهاندایه. ئه‌گه‌ر یه‌كێک جیهانی خۆشبووێ، ئه‌وا خۆشویستنی باوكی تێدا نییه. چونكه هه‌موو ئه‌وه‌ی له جیهاندایه، هه‌وه‌سی جه‌سته و هه‌وه‌سی چاو و سه‌ڵته‌نه‌تی ژیانه، له باوكه‌وه نییه، به‌ڵكو له جیهانه‌وه‌یه. جیهان و هه‌وه‌سه‌كانی به‌سه‌رده‌چن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به خواستی خودا ده‌كات تاهه‌تایه جێگیر ده‌بێت. ڕۆڵه‌كان، ئه‌وا دوا كاژێره. وه‌ک بیستووتانه دژه مه‌سیح دێت، ئێستاش زۆر دژه مه‌سیح هاتوون، به‌مه ده‌زانین دوا كاژێره. ئه‌وان لێمان جیا بوونه‌وه، به‌ڵام له ئێمه نه‌بوون، چونكه ئه‌گه‌ر له ئێمه بوونایه، له‌گه‌ڵمان ده‌مانه‌وه، به‌ڵام تاكو ده‌ربخه‌ن كه كه‌سیان له ئێمه نین. به‌ڵام ئێوه، له‌لایه‌ن پارسا‌كه‌وه ده‌ستنیشان كردنتان هه‌یه و هه‌موو شتێک ده‌زانن. بۆ ئێوه نانووسم چونكه ڕه‌وا نازانن، به‌ڵكو چونكه ده‌یزانن و هیچ درۆیه‌ک له ڕه‌واكه‌وه نییه. كێ درۆزنه؟ ئه‌وه‌ی نكۆڵی بكات كه ئیشۆع مه‌سیحه‌كه‌یه. ئه‌مه دژه مه‌سیحه، ئه‌وه‌ی نكۆڵی له باوک و ڕۆڵه ده‌كات. هه‌ر كه‌سێک نكۆڵی له ڕۆڵه بكات باوكه‌كه‌ی نابێت، ئه‌وه‌ش دان به ڕۆڵه بنێت باوكه‌كه‌شی ده‌بێت. ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تادا بیستتان با له ئێوه‌دا جێگیر بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تادا بیستتان له ئێوه‌دا جێگیر بێت، ئه‌وا له ڕۆڵه و باوكدا جێگیر ده‌بن. ئه‌مه‌یه ئه‌و به‌ڵێنه‌ی ئه‌و پێی‌داوین: ژیانی جاویدانی. ئه‌مانه‌م بۆ ئێوه نووسی ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ی چه‌واشه‌تان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێوه، ئه‌و ده‌ستنیشان كردنه‌ی لێیتان وه‌رگرتووه، له ئێوه‌دا جێگیره، پێویستتان به كه‌س نییه فێرتان بكات. به‌ڵكو هه‌روه‌ک ده‌ستنیشان كردنه‌كه‌ی هه‌موو شتێكتان فێرده‌كات، ڕه‌وایه و درۆ نییه، وه‌ک فێری كردوون، تیایدا جێگیر بن. ئێستاش ڕۆڵه‌كان، تیایدا جێگیر بن، تاكو كاتێ ده‌ركه‌وت متمانه‌مان هه‌بێت، كه هاته‌وه شه‌رمی لێ نه‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر بزانن ئه‌و خوداناسه، بزانن كه‌وا هه‌ر كه‌سێک خوداناسی بكات له ئه‌وه‌وه له‌دایكبووه.
یەکەم یۆحەنا 7:2-29 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خۆشەویستان، ڕاسپاردەیەکی نوێتان بۆ نانووسم، بەڵکو ڕاسپاردەیەکی کۆن کە هەر لە سەرەتاوە هەتانبوو. ڕاسپاردە کۆنەکە ئەو پەیامەیە کە لە سەرەتادا گوێتان لێی بوو. لەگەڵ ئەوەشدا ڕاسپاردەیەکی نوێتان بۆ دەنووسم، ئەو ڕاستییەی کە لە مەسیح و ئێوەدا هەیە، چونکە تاریکی بەسەردەچێت، وا ڕووناکییە ڕاستەقینەکە پڕشنگ دەداتەوە. ئەوەی دەڵێت: «من لە ڕووناکیدام» و ڕقی لە خوشکی یان لە براکەی دەبێتەوە، ئەوا هەتا ئێستا لە تاریکیدایە. هەرکەسێک خوشکی یان براکەی خۆشبوێ، ئەوا لە ڕووناکیدا دەژیێت و هیچ شتێکی تێدا نییە کە تووشی گوناهیان بکات. بەڵام ئەوەی ڕقی لە خوشک یان برای خۆی ببێتەوە، لە تاریکیدایە و بە تاریکیدا دەڕوات، نازانێت بۆ کوێ مل دەنێت، چونکە تاریکی چاوی کوێر کردووە. ئەی ڕۆڵە خۆشەویستەکان، بۆ ئێوە دەنووسم، چونکە لەبەر ناوی ئەو گوناهەکانتان بەخشرا. ئەی باوکان، بۆ ئێوە دەنووسم، چونکە ئەوە دەناسن کە لە سەرەتاوەیە. ئەی لاوان، بۆ ئێوە دەنووسم، چونکە بەسەر شەیتاندا زاڵ بوون. ئەی ڕۆڵە خۆشەویستەکان، بۆ ئێوەم نووسی، چونکە خودای باوک دەناسن. ئەی باوکان، بۆ ئێوەم نووسی، چونکە ئەوە دەناسن کە لە سەرەتاوەیە. ئەی لاوان، بۆ ئێوەم نووسی، چونکە بەهێزن، پەیامی خوداتان تێدا چەسپاوە و بەسەر شەیتاندا زاڵ بوون. نە جیهانتان خۆشبوێت، نە ئەو شتانەی لە جیهاندایە. ئەگەر یەکێک جیهانی خۆشبوێ، ئەوا خۆشەویستی باوکی تێدا نییە. لەبەر ئەوەی هەموو ئەو شتانەی لە جیهاندایە، ئارەزووی جەستە و ئارەزووی چاو و سەڵتەنەتی ژیانە، ئەمانەش لە باوکەوە نین، بەڵکو لە جیهانەوەن. جیهان و ئارەزووەکانی بەسەردەچن، بەڵام ئەوەی خواستی خودا جێبەجێ دەکات بۆ هەتاهەتایە دەژیێت. ڕۆڵەکان ئەمە دوا کاتژمێرە. وەک بیستووتانە دژە مەسیح دێت، ئێستاش زۆر دژە مەسیح هاتوون، بەمەدا دەزانین دوا کاتژمێرە. ئەوان لێمان جیا بوونەوە، بەڵام بەڕاستی سەر بە ئێمە نەبوون، چونکە ئەگەر سەر بە ئێمە بوونایە، لەگەڵمان دەمانەوە، بەڵام چوون بۆ ئەوەی دەریبخەن کە کەسیان سەر بە ئێمە نین. بەڵام مەسیحی پیرۆز بە ڕۆحی خۆی دەستنیشانی کردن و هەمووتان ڕاستی دەزانن. من ئەمەتان بۆ نانووسم لەبەر ئەوەی کە ڕاستی نازانن، بەڵکو لەبەر ئەوەی ڕاستی دەزانن و دەشزانن کە هیچ درۆیەک لە ڕاستییەکەوە نایەت. کێ درۆزنە؟ ئەوەی نکۆڵی بکات کە عیسا مەسیحەکەیە. ئەوە دژە مەسیحە کە نکۆڵی لە باوک و کوڕەکە دەکات. هەرکەسێک نکۆڵی لە کوڕەکە بکات باوکی نابێت، ئەوەش دان بە کوڕەکەدا بنێت باوکی دەبێت. پەیوەست بن بەوەی لە سەرەتادا بیستتان. ئەگەر بەمەوە پەیوەست بن، ئەوا بە کوڕەکە و باوکەوە پەیوەست دەبن. ئەمەیە ئەو بەڵێنەی ئەو پێی‌داوین، ژیانی هەتاهەتایی. ئەمانەم بۆ ئێوە نووسی لەبارەی ئەوانەی هەوڵ دەدەن چەواشەتان بکەن. بەڵام ئێوە ئەو دەستنیشانکردنەی کە لە مەسیحتان وەرگرتووە بە ئێوەوە پەیوەست بووە، لەبەر ئەوە پێویستتان بە مرۆڤ نییە فێرتان بکات، بەڵکو ڕۆحی پیرۆز هەموو شتێکتان فێردەکات. ئەم دەستنیشانکردنە ڕاستە و درۆ نییە، بۆیە پەیوەست بن بە مەسیحەوە وەک ڕۆحی پیرۆز فێری کردوون. ئێستا ڕۆڵە خۆشەویستەکان، بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح پەیوەست بن تاکو کاتێک ئەو دەردەکەوێت متمانەمان هەبێت و لە هاتنەوەکەی شەرمی لێ نەکەین. ئەگەر بزانن ئەو ڕاستودروستە، دەزانن کە هەرکەسێک ڕاستودروستی پەیڕەو بکات لە ئەوەوە لەدایک بووە.