لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم یۆحەنا 22:2-29

یەکەم یۆحەنا 22:2-29 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كێ درۆزنه‌؟ ئه‌وه‌ی نكۆڵی بكات كه‌ ئیشۆع مه‌سیحه‌كه‌یه‌. ئه‌مه‌ دژه‌ مه‌سیحه‌، ئه‌وه‌ی نكۆڵی له‌ باوک و ڕۆڵه‌ ده‌كات. هه‌ر كه‌سێک نكۆڵی له‌ ڕۆڵه‌ بكات باوكه‌كه‌ی نابێت، ئه‌وه‌ش دان به‌ ڕۆڵه‌ بنێت باوكه‌كه‌شی ده‌بێت. ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ره‌تادا بیستتان با له‌ ئێوه‌دا جێگیر بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ره‌تادا بیستتان له‌ ئێوه‌دا جێگیر بێت، ئه‌وا له‌ ڕۆڵه‌ و باوكدا جێگیر ده‌بن. ئه‌مه‌یه‌ ئه‌و به‌ڵێنه‌ی ئه‌و پێیداوین: ژیانی جاویدانی. ئه‌مانه‌م بۆ ئێوه‌ نووسی ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ی چه‌واشه‌تان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێوه‌، ئه‌و ده‌ستنیشان كردنه‌ی لێیتان وه‌رگرتووه‌، له‌ ئێوه‌دا جێگیره‌، پێویستتان به‌ كه‌س نییه‌ فێرتان بكات. به‌ڵكو هه‌روه‌ک ده‌ستنیشان كردنه‌كه‌ی هه‌موو شتێكتان فێرده‌كات، ڕه‌وایه‌ و درۆ نییه‌، وه‌ک فێری كردوون، تیایدا جێگیر بن. ئێستاش ڕۆڵه‌كان، تیایدا جێگیر بن، تاكو كاتێ ده‌ركه‌وت متمانه‌مان هه‌بێت، كه‌ هاته‌وه‌ شه‌رمی لێ نه‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر بزانن ئه‌و خوداناسه‌، بزانن كه‌وا هه‌ر كه‌سێک خوداناسی بكات له‌ ئه‌وه‌وه‌ له‌دایكبووه‌.

یەکەم یۆحەنا 22:2-29 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

کێ درۆزنە؟ ئەوەی نکۆڵی بکات کە عیسا مەسیحەکەیە. ئەوە دژە مەسیحە کە نکۆڵی لە باوک و کوڕەکە دەکات. هەرکەسێک نکۆڵی لە کوڕەکە بکات باوکی نابێت، ئەوەش دان بە کوڕەکەدا بنێت باوکی دەبێت. پەیوەست بن بەوەی لە سەرەتادا بیستتان. ئەگەر بەمەوە پەیوەست بن، ئەوا بە کوڕەکە و باوکەوە پەیوەست دەبن. ئەمەیە ئەو بەڵێنەی ئەو پێیداوین، ژیانی هەتاهەتایی. ئەمانەم بۆ ئێوە نووسی لەبارەی ئەوانەی هەوڵ دەدەن چەواشەتان بکەن. بەڵام ئێوە ئەو دەستنیشانکردنەی کە لە مەسیحتان وەرگرتووە بە ئێوەوە پەیوەست بووە، لەبەر ئەوە پێویستتان بە مرۆڤ نییە فێرتان بکات، بەڵکو ڕۆحی پیرۆز هەموو شتێکتان فێردەکات. ئەم دەستنیشانکردنە ڕاستە و درۆ نییە، بۆیە پەیوەست بن بە مەسیحەوە وەک ڕۆحی پیرۆز فێری کردوون. ئێستا ڕۆڵە خۆشەویستەکان، بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح پەیوەست بن تاکو کاتێک ئەو دەردەکەوێت متمانەمان هەبێت و لە هاتنەوەکەی شەرمی لێ نەکەین. ئەگەر بزانن ئەو ڕاستودروستە، دەزانن کە هەرکەسێک ڕاستودروستی پەیڕەو بکات لە ئەوەوە لەدایک بووە.