یەکەم کۆرنسۆس 11:9-18
یەکەم کۆرنسۆس 11:9-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌گه‌ر ئێمه شتی ڕووحیمان بۆتان چاندووه، ئایا زۆره ئه‌گه‌ر شتی ماددی له ئێوه بدروینه‌وه؟ ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی دیكه مافی پشتگیری‌یان له‌سه‌رتانه، ئایا ئێمه له‌پێشتر نین؟ به‌ڵام ئێمه ئه‌م مافه‌مان به‌كارنه‌هێنا، به‌ڵكو به‌رگه‌ی هه‌موو شتێك ده‌گرین، نه‌وه‌ك كۆسپ دابنێین بۆ ئینجیلی مه‌سیح. ئایا نازانن ئه‌وانه‌ی ڕاژه‌ی په‌رستگا ده‌كه‌ن له شته‌كانی په‌رستگا ده‌خۆن، ئه‌وانه‌ی ڕاژه‌ی قوربانگاش ده‌كه‌ن له قوربانگادا به‌شدارن؟ ئاواش په‌روه‌ردگار فه‌رمانی داوه: ئه‌وانه‌ی ئینجیل ڕاده‌گه‌یێنن گوزه‌رانیان له ئینجیله. به‌ڵام من شتێكم له‌مه به‌كارنه‌هێناوه. ئه‌مانه‌ش نانووسم، تاكو بۆ من ئاوا بێت، چونكه مه‌رگم باشتره له‌وه‌ی یه‌كێك شانازیم پووچه‌ڵ بكاته‌وه. چونكه ئه‌گه‌ر موژده بده‌م شانازیم نییه، چونكه پێویسته و خراوه‌ته ئه‌ستۆم. وه‌ی به‌حاڵم ئه‌گه‌ر موژده نه‌ده‌م! چونكه ئه‌گه‌ر خۆبه‌خش ئه‌وه بكه‌م، ئه‌وا پاداشت ده‌كرێم. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ناچاری بێت، ئه‌وا متمانه‌ی بریكاریه‌تیم دراوه‌تێ. ئیتر پاداشتم چییه؟ ئه‌وه‌یه كاتێ موژده ده‌ده‌م، به‌خۆڕایی موژده‌ی ئینجیلتان پێ ده‌به‌خشم، ته‌نانه‌ت له ئینجیل‌دا مافی خۆم به‌كارنه‌هێنا.
یەکەم کۆرنسۆس 11:9-18 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەگەر ئێمە شتی ڕۆحیمان بۆتان چاندووە، ئایا زۆرە ئەگەر شتی ماددی لە ئێوە بدروینەوە؟ ئەگەر خەڵکی دیکە مافی پشتگیری‌یان لەسەرتانە، ئایا ئێمە لەپێشتر نین؟ بەڵام ئەم مافەمان بەکارنەهێنا، بەڵکو بەرگەی هەموو شتێک دەگرین، نەوەک کۆسپ بخەینە بەردەم مزگێنیی مەسیح. ئایا نازانن ئەوانەی خزمەتی پەرستگا دەکەن لە شتەکانی پەرستگا دەخۆن، ئەوانەی خزمەتی قوربانگاش دەکەن لە قوربانگادا بەشدارن؟ بە هەمان شێوە مەسیحی خاوەن شکۆ فەرمانی داوە، ئەوانەی کە مزگێنی ڕادەگەیەنن گوزەرانیان لەسەر مزگێنییە. بەڵام هیچ یەکێک لەم مافانەم بەکارنەهێناوە. ئەوانەش نانووسم، تاکو بۆ من ئاوا بێت، چونکە مردنم باشترە لەوەی یەکێک شانازیم پووچەڵ بکاتەوە. ئەگەر مزگێنی بدەم شانازیم نییە، لەبەر ئەوەی پێویستە و خراوەتە ئەستۆم. قوڕبەسەرم ئەگەر مزگێنی نەدەم! ئەگەر خۆبەخش ئەوە بکەم، ئەوا پاداشت دەکرێم. بەڵام ئەگەر بە ناچاری بێت، ئەوا متمانەی بریکاریەتیم دراوەتێ. ئیتر پاداشتم چییە؟ ئەوەیە کاتێک مزگێنی دەدەم، بەخۆڕایی مزگێنی بدەم و داوای مافی تەواوی خۆم وەکو مزگێنیدەر نەکەم.