یەکەم کۆرنسۆس 25:7-40
یەکەم کۆرنسۆس 25:7-40 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ده‌رباره‌ی كچان و كوڕان، فه‌رمانێكی په‌روه‌ردگارم نییه، به‌ڵام بۆچوونێك ده‌ده‌م وه‌ك یه‌كێك په‌روه‌ردگار به‌زه‌یی پێدا هاتبێته‌وه كه‌وا جێی متمانه بێت. وابزانم، له‌به‌ر ئه‌م ته‌نگانه‌یه‌ی ئێستا، باشه بۆ مرۆڤ ئاوا بمێنێته‌وه. ئایا تۆ به ژنه‌وه به‌ستراویته‌وه؟ داوای جیا بوونه‌وه مه‌كه. ئایا تۆ به ژن نه‌به‌ستراویته‌وه؟ داوای ژن مه‌كه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژن بهێنیت هه‌ڵه‌ت نه‌كردووه، ئه‌گه‌ر پاكیزه‌ش مێرد بكات هه‌ڵه‌ی نه‌كردووه. به‌ڵام ئه‌وانه له‌م ژیانه تووشی ماندووێتی ده‌بن، جا من ده‌مه‌وێ تووشتان نه‌كه‌م. خوشكان، برایان، ئه‌مه ده‌ڵێم: له‌ئێستاوه كاته‌كه كورت كراوه‌ته‌وه، تاكو ئه‌وه‌ی ژنی هه‌یه وه‌ك نه‌یبێت، ئه‌وانه‌ی ده‌گریێن وه‌ك نه‌گریێن، ئه‌وانه‌ی شادن وه‌ك شاد نه‌بن، ئه‌وانه‌ی ده‌كڕن وه‌ك موڵكیان نه‌بێت، ئه‌وانه‌ی جیهان به‌كارده‌هێنن وه‌ك هه‌ر به‌كاری نه‌هێنن، چونكه وێنه‌ی ئه‌م جیهانه ڕووه‌و نه‌مانه. جا ده‌مه‌وێ ئێوه بێ خه‌م بن. ئه‌وه‌ی ژنی نه‌هێناوه بایه‌خ به كاروباری په‌روه‌ردگار ده‌دات، چۆن په‌روه‌ردگار ڕازی بكات. به‌ڵام هاوسه‌ردار بایه‌خ به كاروباری جیهان ده‌دات، چۆن ژنه‌كه‌ی ڕازی بكات، جیاوازی هه‌یه نێوان ژنی بێ مێرد و پاكیزه: چونكه پاكیزه گرنگی به كاروباری په‌روه‌ردگار ده‌دات، تاكو له‌ش و ڕووحی پارسا بێت. به‌ڵام شووكردوو بایه‌خ به كاروباری جیهان ده‌دات، چۆن مێرده‌كه‌ی ڕازی بكات. ئه‌مه بۆ چاكه‌تان ده‌ڵێم، نه‌ك تووشی كۆتێكتان بكه‌م، به‌ڵكو بۆ ڕێز و ته‌رخانكراوییه بۆ په‌روه‌ردگار، بێ په‌شێوی. به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێك بیر ده‌كاته‌وه كه نه‌شیاوی ده‌كات له‌گه‌ڵ پاكیزه‌كه‌ی و ئه‌گه‌ر كاتی به‌سه‌رچوو بێت، پێویست بوو ئاواش بێت، چۆنی حه‌ز لێیه با بیكات و گوناه ناكات، با ببنه هاوسه‌ر. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له دڵه‌وه بڕیاری دابێت و ناچار نه‌بێت، به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتی له‌سه‌ر خواستی خۆی هه‌بێت، ئه‌و بڕیاره‌ش كه له دڵه‌وه داویه‌تی بۆ هێشتنه‌وه‌ی پاكیزه‌كه‌ی خۆی، ئه‌وا چاك ده‌كات. كه‌واته، ئه‌وه‌ی پاكیزه‌كه‌ی به مێرد ده‌دات، چاك ده‌كات، ئه‌وه‌ش كه به مێرد نادات، چاكتر ده‌كات. ژن به‌ستراوه‌یه تاكو مێرده‌كه‌ی زیندووه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ی مرد، ئه‌وا ئازاده ئه‌وه‌ی بیه‌وێ شووی پێ بكاته‌وه، ته‌نها له په‌روه‌ردگار. به‌ڵام به بۆچوونی من، به‌خته‌وه‌رتره ئه‌گه‌ر ئاوا بمێنێته‌وه وا بزانم منیش ڕووحی خودام هه‌یه.
یەکەم کۆرنسۆس 25:7-40 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
دەربارەی کچان و کوڕان، هیچ فەرمانێکم لە مەسیحی باڵادەستەوە نییە، بەڵام من بۆچوونی خۆمتان پێ دەڵێم وەک یەکێک یەزدان بەزەیی پێدا هاتبێتەوە کە جێی متمانە بێت. وابزانم، لەبەر ئەم تەنگانەیەی ئێستا، باشە بۆ مرۆڤ ئاوا بمێنێتەوە. ئایا تۆ بە ژنەوە بەستراویتەوە؟ داوای جیابوونەوە مەکە. ئایا تۆ بە ژنەوە نەبەستراویتەوە؟ داوای ژن مەکە. بەڵام ئەگەر ژن بهێنیت گوناهت نەکردووە، ئەگەر پاکیزەش مێرد بکات گوناهی نەکردووە. بەڵام ئەوانە لەم ژیانەدا تووشی کێشە و گرفت دەبن، جا من دەمەوێ تووشتان نەکەم. خوشکان، برایان، ئەمە دەڵێم: کاتمان کەمە، لەمەودوا ئەوانەی ژنیان هەیە دەبێت بە جۆرێک بژین وەکو ئەوەی کە نەیانبێت، ئەوانەی دەگریێن وەک نەگریێن، ئەوانەی شادن وەک شاد نەبن، ئەوانەی دەکڕن وەک موڵکیان نەبێت، ئەوانەی جیهان بەکاردەهێنن وەک هەر بەکارینەهێنن، چونکە وێنەی ئەم جیهانە ڕووەو نەمانە. جا دەمەوێ ئێوە بێ خەم بن. ئەوەی ژنی نەهێناوە بایەخ بە کاروباری پەروەردگار دەدات، چۆن پەروەردگار ڕازی بکات. بەڵام هاوسەردار بایەخ بە کاروباری جیهان دەدات، چۆن ژنەکەی ڕازی بکات. ئەو کابرایە دڵی بەشکراوە. ژنی بێ مێرد و پاکیزە گرنگی بە کاروباری پەروەردگار دەدەن، چۆن دەتوانێت جەستە و ڕۆحی خۆی بۆ یەزدان تەرخان بکات. بەڵام شووکردوو بایەخ بە کاروباری جیهان دەدات، چۆن مێرد ڕازی بکات. ئەمە بۆ چاکەتان دەڵێم، نەک تووشی کۆتێکتان بکەم، بەڵکو بۆ ڕێز و تەرخانکراوییە بۆ مەسیحی خاوەن شکۆ، بێ پەشێوی. بەڵام ئەگەر کەسێک نیگەرانە لەوەی کە بە شێوەیەکی شیاو لەگەڵ دەستگیرانە پاکیزەکەی هەڵسوکەوت ناکات، ئەگەر حەز و ئارەزووی زۆر بوو و پێویست بوو هاوسەرگیری بکەن، چی حەز لێیە با ئەوە بکات، با هاوسەرگیری بکەن، گوناهی نەکردووە. بەڵام ئەوەی لە دڵەوە بڕیاری دابێت و ناچار نەبێت، بەڵکو بەسەر خواستی خۆیدا زاڵ بێت، ئەو بڕیارەش کە لە دڵەوە داویەتی کە دەستگیرانە پاکیزەکەی نەگوازێتەوە، ئەوا چاک دەکات. کەواتە ئەو کەسەی هاوسەرگیری دەکات، چاک دەکات، ئەوەش کە هاوسەرگیری ناکات، چاکتر دەکات. ژن ئەوەندە بە مێردەوە دەبەسترێتەوە هەتا مێردەکەی زیندووە. بەڵام ئەگەر مێردەکەی مرد، ئەوا ئازادە شوو بە هەر پیاوێک بکات کە دەیەوێت، بە مەرجێک باوەڕی بە مەسیحی خاوەن شکۆ هەبێت. بەڵام بە بۆچوونی من، بەختەوەرترە ئەگەر ئاوا بمێنێتەوە، وا بزانم منیش ڕۆحی خودام هەیە.