لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم کۆرنسۆس 10:7-16

یەکەم کۆرنسۆس 10:7-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

به‌ڵام بۆ هاوسه‌ران، ڕایانده‌سپێرم، من نیم به‌ڵكو په‌روه‌ردگاره‌: با ژن له‌ مێرده‌كه‌ی جیا نه‌بێته‌وه‌، ئه‌گه‌ریش لێی جیابووه‌وه‌، با بێ مێرد بمێنێته‌وه‌ یان مێرده‌كه‌ی ئاشت بكاته‌وه‌. مێردیش با له‌ ژنه‌كه‌ی جیا نه‌بێته‌وه‌. ئه‌وانی دیكه‌، من پێیان ده‌ڵێم نه‌ك په‌روه‌ردگار: ئه‌گه‌ر برایه‌ك ژنێكی بێباوه‌ڕی هه‌بوو، ژنه‌كه‌ش ڕازی بوو له‌گه‌ڵیدا بژیێت، با لێی جیا نه‌بێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر ژنیش مێردێكی بێباوه‌ڕی هه‌بوو، مێرده‌كه‌ ڕازی بوو له‌گه‌ڵیدا بژیێت، با لێی جیا نه‌بێته‌وه‌. چونكه‌ مێرده‌ بێباوه‌ڕه‌كه‌ له‌ ژندا پارسایه‌ و ژنی بێباوه‌ڕ له‌ پیاودا پارسایه‌، ئه‌گینا منداڵتان گڵاون، به‌ڵام ئێستا پارسا‌ن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێباوه‌ڕه‌كه‌ خۆی جیا كرده‌وه‌، با جیا بێته‌وه‌. له‌ باری ئاوادا براكه‌ یان خوشكه‌كه‌ نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵكو خودا بۆ ئاشتی بانگی كردووین. چونكه‌ ئه‌ی ژن، چۆن ده‌زانی ئاخۆ مێرده‌كه‌ت ڕزگاری ده‌بێت؟ یان ئه‌ی مێرد، چۆن ده‌زانی ئاخۆ ژنه‌كه‌ت ڕزگاری ده‌بێت؟

یەکەم کۆرنسۆس 10:7-16 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

بەڵام بۆ هاوسەران، ڕایاندەسپێرم، من نیم بەڵکو مەسیحی باڵادەست ڕایاندەسپێرێت: با ژن لە مێردەکەی جیا نەبێتەوە، بەڵام ئەگەر لێی جیا بووەوە، با بێ مێرد بمێنێتەوە یان مێردەکەی ئاشت بکاتەوە. مێردیش با ژنەکەی تەڵاق نەدات. ئەوانی دیکە من پێیان دەڵێم نەک مەسیحی باڵادەست: ئەگەر برایەک ژنێکی بێباوەڕی هەبوو، ژنەش ڕازی بوو لەگەڵیدا بژیێت، با تەڵاقی نەدات. ئەگەر ژنێک مێردێکی بێباوەڕی هەبوو، مێردەکە ڕازی بوو لەگەڵیدا بژیێت، با ژنەکە لێی جیا نەبێتەوە، چونکە مێردە بێباوەڕەکە لە ژندا پیرۆزکراوە و ژنی بێباوەڕ لە پیاودا پیرۆزکراوە، ئەگینا منداڵتان گڵاوە، بەڵام ئێستا پیرۆزە. بەڵام ئەگەر بێباوەڕەکە خۆی جیا کردەوە، با جیا بێتەوە. لە باری ئاوادا براکە یان خوشکەکە نەبەستراوەتەوە، بەڵکو خودا بۆ ئاشتی بانگی کردووین، چونکە ئەی ژن، چۆن دەزانی ئاخۆ مێردەکەت ڕزگار دەکەیت؟ یان ئەی مێرد، چۆن دەزانی ئاخۆ ژنەکەت ڕزگار دەکەیت؟