یەکەم کۆرنسۆس 1:7-11
یەکەم کۆرنسۆس 1:7-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
سه‌باره‌ت به‌و شتانه‌ی كه ده‌رباه‌ری بۆمتان نووسی: باشه بۆ پیاو ژن نه‌هێنێت. به‌ڵام له‌به‌ر داوێنپیسی، با هه‌ر پیاوێك ژنی خۆی هه‌بێت و هه‌ر ژنێك مێردی خۆی هه‌بێت. مێرد له‌سه‌ریه‌تی ئه‌ركی مافی ژنه‌كه‌ی به‌جێ بگه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها ژنیش بۆ مێرد. ژن ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر له‌شی خۆیدا نییه، به‌ڵكو بۆ مێرده، مێردیش ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر له‌شی خۆیدا نییه، به‌ڵكو بۆ ژنه. خۆتان له یه‌كتری بێبه‌ش مه‌كه‌ن، مه‌گه‌ر به ڕێككه‌وتن بۆ ماوه‌یه‌ك تاكو بۆ ڕۆژوو و نوێژ ده‌ستبه‌تاڵ بن، دواتر له‌گه‌ڵ یه‌كتری جووت بنه‌وه، نه‌وه‌ك به‌هۆی خۆڕانه‌گرتنتانه‌وه شه‌یتان تاقیتان بكاته‌وه. به‌ڵام ئه‌مه‌ی ده‌یڵێم، وه‌ك ڕێگادانه نه‌ك فه‌رمان. هیوادارم هه‌موو خه‌ڵك وه‌ك من بن، به‌ڵام هه‌ریه‌كه له‌لایه‌ن خوداوه به‌هره‌ی خۆی هه‌یه، هی یه‌كێك ئاوایه و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش ئاوا. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هاوسه‌رگیرییان نه‌كردووه و بێوه‌ژنانیش، پێیان ده‌ڵێم: بۆیان باشه ئه‌گه‌ر وه‌ك من بمێننه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆیان ڕانه‌گرت، با هاوسه‌رگیری بكه‌ن، چونكه هاوسه‌رگیری له گڕگرتن باشتره. به‌ڵام بۆ هاوسه‌ران، ڕایانده‌سپێرم، من نیم به‌ڵكو په‌روه‌ردگاره: با ژن له مێرده‌كه‌ی جیا نه‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ریش لێی جیابووه‌وه، با بێ مێرد بمێنێته‌وه یان مێرده‌كه‌ی ئاشت بكاته‌وه. مێردیش با له ژنه‌كه‌ی جیا نه‌بێته‌وه.
یەکەم کۆرنسۆس 1:7-11 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
سەبارەت بەو شتانەی کە بۆ منتان نووسیوە: «باشە بۆ پیاو ژن نەهێنێت.» بەڵام لەبەر زۆریی داوێنپیسی، با هەر پیاوێک ژنی خۆی هەبێت و هەر ژنێک مێردی خۆی هەبێت. مێرد لەسەریەتی ئەرکی سەرشانی بۆ ژنەکەی بەجێبگەیەنێت، هەروەها ژنیش بۆ مێرد. ژن دەسەڵاتی بەسەر لەشی خۆیدا نییە، بەڵکو هی مێردەکەیەتی. هەروەها مێردیش دەسەڵاتی بەسەر لەشی خۆیدا نییە، بەڵکو هی ژنەکەیەتی. خۆتان لە یەکتری بێبەش مەکەن، مەگەر بە ڕێککەوتن بۆ ماوەیەک تاکو بۆ نوێژکردن دەست بەتاڵ بن و دواتر بگەڕێنەوە بۆ ژیانی ئاسایی ژن و مێردایەتی، نەوەک بەهۆی بەسەرخۆدا زاڵنەبوونتانەوە شەیتان تاقیتان بکاتەوە. بەڵام ئەمەی دەیڵێم، وەک ڕێگادانە نەک فەرمان. هیوادارم هەموو خەڵک وەک من بن، بەڵام هەریەکە لەلایەن خوداوە بەهرەی خۆی هەیە، هی یەکێک ئاوایە و ئەوەی دیکەش ئاوا. بەڵام ئەوانەی هاوسەرگیرییان نەکردووە و بێوەژنانیش، پێیان دەڵێم: بۆیان باشە ئەگەر وەک من بمێننەوە. بەڵام ئەگەر خۆیان ڕانەگرت، با هاوسەرگیری بکەن، چونکە هاوسەرگیری لە گڕگرتن باشترە. بەڵام بۆ هاوسەران، ڕایاندەسپێرم، من نیم بەڵکو مەسیحی باڵادەست ڕایاندەسپێرێت: با ژن لە مێردەکەی جیا نەبێتەوە، بەڵام ئەگەر لێی جیا بووەوە، با بێ مێرد بمێنێتەوە یان مێردەکەی ئاشت بکاتەوە. مێردیش با ژنەکەی تەڵاق نەدات.