یەکەم کۆرنسۆس 9:6-12
یەکەم کۆرنسۆس 9:6-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئایا نازانن كه سته‌مكاران نابنه میراتگری پاشایه‌تیی خودا؟ هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێن: نه داوێنپیس و نه بتپه‌رست و نه مێباز و نه به‌دڕه‌وشت و نه نێرباز، نه دز و نه چڵێس و نه سه‌رخۆش و نه جنێوده‌ر و نه تاڵانكه‌ر نابنه میراتگری پاشایه‌تیی خودا. جا هه‌ندێكتان ئاوا بوون. به‌ڵام شۆرانه‌وه، به‌ڵكو پارساكران، به‌ڵكو بێ‌تاوان كران به ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار و ڕووحی خوداوه‌ندمان. “هه‌موو شتێك بۆ من دروسته”، به‌ڵام هه‌موو شتێك به سوود نییه. “هه‌موو شتێك بۆ من دروسته”، به‌ڵام هیچ شتێك به‌سه‌رمدا زاڵ نابێت.
یەکەم کۆرنسۆس 9:6-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئایا ئێوە نازانن کە زۆرداران نابنە میراتگری شانشینی خودا؟ هەڵمەخەڵەتێن. نە بەڕەڵا و نە بتپەرست، نە داوێنپیس و نە هاوڕەگەزباز، نە دز و نە چاوچنۆک، نە سەرخۆش و نە جنێوفرۆش و نە تاڵانکەر، نابنە میراتگری شانشینی خودا. جا هەندێکتان بەم شێوەیە بوون. بەڵام شۆرانەوە و پیرۆز کران و بێ‌تاوان کران بە ناوی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ و ڕۆحی خودامان. «هەموو شتێک بۆ من دروستە،» بەڵام هەموو شتێک سوودبەخش نییە. «هەموو شتێک بۆ من دروستە،» بەڵام هیچ شتێک بەسەرمدا زاڵ نابێت.