یەکەم کۆرنسۆس 1:5-5
یەکەم کۆرنسۆس 1:5-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌نێوانتاندا داوێنپیسی ده‌بیسترێت! داوێنپیسییه‌ك كه له‌نێو نه‌ته‌وه‌كانیشدا نییه: پیاو له‌گه‌ڵ باوه‌ژنی ده‌ژیێت! ئێوه‌ش لووتبه‌رز بوونه! باشتر نه‌بوو ماته‌مدار بن، تاكو ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ی كردووه له‌نێوانتاندا لابدرێت؟ هه‌رچه‌نده به له‌ش له‌لاتان نیم، به‌ڵام به ڕووح ئاماده‌م، وا ئه‌و كه‌سه‌م حوكم داوه كه ئه‌مه‌ی كردووه، وه‌ك ئاماده‌بم، به ناوی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح، ئێوه و ڕووحی من له‌گه‌ڵ هێزی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح كۆده‌بنه‌وه، كه‌سی ئاوا بۆ له‌ناوچوونی جه‌سته بدرێته ده‌ستی شه‌یتان، تاكو له ڕۆژی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار ڕووح ڕزگاری بێت.
یەکەم کۆرنسۆس 1:5-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە ڕاستیدا دەنگۆی ئەوە هەیە کە داوێنپیسی لەنێو ئێوەدا هەیە، جۆرە داوێنپیسییەک کە لەنێو بتپەرستەکانیشدا نییە: پیاو لەگەڵ باوەژنی دەژیێت! ئێوەش لووتبەرزن! باشتر نەبوو ماتەمدار بن و ئەو کەسەش کە ئەم کارەی کردووە لە خۆتانی دووربخەنەوە؟ هەرچەندە بە جەستە لەلاتان نیم، بەڵام بە ڕۆح ئامادەم. وا ئەو کەسەم حوکم داوە کە ئەمەی کردووە، وەک ئەوەی لەوێ ئامادەبووبم: بە ناوی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ، ئێوە و ڕۆحی من لەگەڵ هێزی مەسیح کۆدەبنەوە، ئەم کەسە دەبێت بدرێتە دەست شەیتان تاکو سروشتی دنیایی بفەوتێنێت، بۆ ئەوەی ڕۆحەکەی لە ڕۆژی یەزداندا ڕزگاری بێت.