یەکەم کۆرنسۆس 35:15-39
یەکەم کۆرنسۆس 35:15-39 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌وانه‌یه یه‌كێك بڵێت: “مردووان چۆن هه‌ڵده‌ستێندرێنه‌وه؟ به چ جۆره له‌شێك دێن؟” ئه‌ی گێل! ئه‌وه‌ی ده‌یچێنیت زیندوو نابێته‌وه ئه‌گه‌ر نه‌مرێت. ئه‌وه‌ی ده‌یچێنیت ئه‌و له‌شه نییه كه‌وا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵكو ته‌نها ده‌نكێكه، له‌وانه‌یه گه‌نمه یاخود هه‌ر تۆوێكی دیكه. به‌ڵام خودا ئه‌و له‌شه‌ی ده‌داتێ كه خۆی ده‌یه‌وێ، هه‌ر جۆره تۆوێك له‌شێكی تایبه‌تی داوه‌تێ. هه‌موو جه‌سته‌یه‌ك یه‌ك شێوه‌ی نییه، به‌ڵكو مرۆڤ جه‌سته‌یه‌كی هه‌یه، ئاژه‌ڵ جه‌سته‌یه‌كی دیكه، ماسی جه‌سته‌یه‌ك و باڵنده جه‌سته‌یه‌كی دیكه.
یەکەم کۆرنسۆس 35:15-39 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەوانەیە کەسێک بڵێت: «چۆن مردووان هەڵدەستێنرێنەوە؟ بە چ جۆرە جەستەیەکەوە دێنەوە؟» ئەی گێل! ئەوەی دەیچێنیت، زیندوو نابێتەوە ئەگەر نەمرێت. ئەوەی دەیچێنیت، ئەو لەشە نییە کە دەردەکەوێت، بەڵکو تەنها دەنکێکە، جا گەنم بێت یاخود هەر تۆوێکی دیکە. بەڵام خودا ئەو لەشەی دەداتێ کە خۆی دەیەوێ، هەر جۆرە تۆوێک لەشێکی تایبەتی داوەتێ. هەموو جەستەیەک وەکو یەک نییە، مرۆڤ جەستەیەکی هەیە، ئاژەڵ جەستەیەکی دیکە، باڵندە جەستەیەک و ماسی جەستەیەکی دیکە.