یەکەم کۆرنسۆس 3:15-9
یەکەم کۆرنسۆس 3:15-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه ئه‌وه‌م ڕاده‌ست كردن كه منیش وه‌رمگرتبوو: كه‌وا مه‌سیح له پێناوی گوناهه‌كانمان مرد به‌گوێره‌ی سیپاره‌كان و نێژرا و له ڕۆژی سێیه‌م هه‌ستایه‌وه به‌گوێره‌ی سیپاره‌كان، ئینجا بۆ كیپه و دوایی بۆ دوازده‌كه ده‌ركه‌وت. پاش ئه‌وه به یه‌ك جار بۆ زیاتر له پێنج سه‌د برا ده‌ركه‌وت، زۆربه‌یان تا ئێستا ماون، به‌ڵام هه‌ندێكیان نووستن، دوای ئه‌وه بۆ یاقوو ده‌ركه‌وت، ئینجا بۆ هه‌موو په‌یامبه‌ران، پاش هه‌مووان بۆ منیش ده‌ركه‌وت، من وه‌ك منداڵێكی له كاتی نائاسایی له‌دایكبوو بووم. چونكه من بچووكترینی په‌یامبه‌رانم، كه‌وا شایانی ئه‌وه نیم به په‌یامبه‌ر ناوببردرێم، چونكه من وارگه‌ی خودام چه‌وسانده‌وه.
یەکەم کۆرنسۆس 3:15-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەوەم پێدان کە یەکەمین و گرنگترینە و منیش وەرمگرتبوو: کە مەسیح لە پێناوی گوناهەکانمان مرد بەگوێرەی نووسراوە پیرۆزەکان، ئەو نێژرا و لە ڕۆژی سێیەم هەستایەوە بەگوێرەی نووسراوە پیرۆزەکان، ئینجا بۆ پەترۆس و دوایی بۆ دوازدە قوتابییەکەی دەرکەوت. پاش ئەوە بە یەک جار بۆ زیاتر لە پێنج سەد لە خوشک و برایان دەرکەوت کە زۆربەیان هەتا ئێستا ماون، بەڵام هەندێکیان نوستوون، دوای ئەوە بۆ یاقوب دەرکەوت، ئینجا بۆ هەموو نێردراوان، پاش هەمووان بۆ منیش دەرکەوت، من وەک منداڵێک بووم کە بە ناکامی لەدایک ببووم. لەڕاستیدا من بچووکترین نێردراوم و شایانی ئەوە نیم بە نێردراو ناوببردرێم، لەبەر ئەوەی من کڵێسا‌ی خودام چەوساندووەتەوە.