یەکەم کۆرنسۆس 29:15-32
یەکەم کۆرنسۆس 29:15-32 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌گینا ئه‌وانه‌ی له پێناو مردووان عه‌ماد ده‌كرێن چی ده‌كه‌ن؟ ئه‌گه‌ر مردووان هه‌رگیز هه‌ڵناستێنه‌وه، جا بۆچی له پێناو مردووان عه‌ماد ده‌كرێن؟ بۆچی ئێمه هه‌موو كاتێ خۆمان ده‌خه‌ینه مه‌ترسییه‌وه؟ من ڕۆژانه ده‌مرم، وه‌ك شانازیتان پێوه ده‌كه‌م، به ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان. ئه‌گه‌ر بێت‌و وه‌ك مرۆڤێك له ئه‌پیسۆسدا به‌ره‌نگاری دڕندان بوومایه‌وه، ئه‌وسا چ سوودێكم ده‌بوو؟ ئه‌گه‌ر بێت و مردووان هه‌ڵنه‌ستنه‌وه: “با بخۆین و بخۆینه‌وه، چونكه سبه‌ی ده‌مرین”.
یەکەم کۆرنسۆس 29:15-32 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەگینا ئەوانەی لە جیاتی مردووان لە ئاو هەڵدەکێشرێن چی دەکەن؟ ئەگەر مردووان هەرگیز هەڵناستێنرێنەوە، جا بۆچی لە پێناو مردووان لە ئاو هەڵدەکێشرێن؟ بۆچی ئێمە هەموو کاتێک خۆمان دەخەینە مەترسییەوە؟ ئەی خوشک و برایانم، ڕۆژانە بەرەنگاری مردن دەبمەوە، وەک بە دڵنیاییەوە شانازیتان پێوە دەکەم، بەهۆی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان. ئەگەر بە بیرکردنەوەی مرۆڤ بێت کاتێک لە ئەفەسۆس بەرەنگاری دڕندەکان بوومەوە، چ سوودێکم دەبوو؟ ئەگەر مردووان هەڵنەستنەوە: ﴿با بخۆین و بخۆینەوە، چونکە سبەی دەمرین.﴾