یەکەم کۆرنسۆس 22:15-25
یەکەم کۆرنسۆس 22:15-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هه‌روه‌ها چۆن هه‌موو له ئاده‌مدا ده‌مرن، به هه‌مان شێوه هه‌موو له مه‌سیحدا زیندوو ده‌كرێنه‌وه. به‌ڵام هه‌ر یه‌كه به نۆره‌ی خۆی: یه‌كه‌مجار مه‌سیح وه‌ك نۆبه‌ره، ئینجا له كاتی هاتنی، ئه‌وانه‌ی سه‌ر به مه‌سیحن، دوای ئه‌مه پایان دێت، كاتێ پاشایه‌تییه‌كه ده‌داته خودای باوک، پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو سه‌رۆكایه‌تی و هه‌موو ده‌سه‌ڵات و هه‌موو هێزێك پۆچه‌ڵ ده‌كاته‌وه. چونكه ده‌بێ پاشایه‌تی بكات، تاكو هه‌موو دوژمنانی ده‌خاته ژێر پێیه‌وه.
یەکەم کۆرنسۆس 22:15-25 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەروەها چۆن هەموو بەهۆی ئادەمەوە دەمرن، بە هەمان شێوە هەموو ئەوانەش کە لەگەڵ مەسیحدا بوونەتە یەک، زیندوو دەکرێنەوە. بەڵام هەر یەکە بە نۆرەی خۆی: یەکەم جار مەسیح وەک نۆبەرە، ئینجا لە کاتی هاتنی، ئەوانەی هی مەسیحن، دوای ئەمە کۆتایی دێت، کاتێک پاشایەتییەکە ڕادەستی خودای باوک دەکات، پاش ئەوەی هەموو سەرکردایەتی و دەسەڵات و هێزێکی لەناوبرد، چونکە دەبێ پاشایەتی بکات، هەتا هەموو دوژمنانی دەخاتە ژێر پێیەوە.