یەکەم کۆرنسۆس 2:14-5
یەکەم کۆرنسۆس 2:14-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه ئه‌وه‌ی به زمان ده‌دوێت، قسه بۆ خه‌ڵك ناكات، به‌ڵكو بۆ خودا، كه‌س لێی تێناگات، چونكه به ڕووح باسی نهێنی ده‌كات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كات، ئه‌وه بۆ بنیادنان و ئامۆژگاری و دڵنه‌وایی خه‌ڵك ده‌دوێت. ئه‌وه‌ی به زمان ده‌دوێت، خۆی بنیاد ده‌نێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كات، ئه‌وا وارگه بنیاد ده‌نێت. ده‌مه‌وێ هه‌مووتان به زمانه‌كان بدوێن، به‌ڵام باشتره پێشبینی بكه‌ن. چونكه ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كات مه‌زنتره له‌وه‌ی به زمانه‌كان ده‌دوێت، مه‌گه‌ر وه‌ریبگێڕێت، تاكو وارگه بنیادنانی ده‌ست بكه‌وێت.
یەکەم کۆرنسۆس 2:14-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەوەی بە زمانی ڕۆحی دەدوێت، قسە بۆ خەڵک ناکات، بەڵکو بۆ خودا، کەس لێی تێناگات، چونکە بە ڕۆحی پیرۆز باسی نهێنی دەکات. بەڵام ئەوەی پەیامی خودا ڕادەگەیەنێت، ئەوە بۆ بنیادنان و هاندان و دڵنەوایی خەڵک دەدوێت. ئەوەی بە زمان دەدوێت، خۆی بنیاد دەنێت، بەڵام ئەوەی پەیامی خودا ڕادەگەیەنێت، ئەوا کڵێسا بنیاد دەنێت. حەز دەکەم هەمووتان بە زمانەکان بدوێن، بەڵام باشترە پەیامی خودا ڕابگەیەنن. ئەوەی پەیامی خودا ڕادەگەیەنێت گەورەترە لەوەی بە زمانەکان دەدوێت، مەگەر لێکی بداتەوە، تاکو کڵێسا بنیادنانی دەستبکەوێت.