یەکەم کۆرنسۆس 4:13-13 - Compare All Versions
یەکەم کۆرنسۆس 4:13-13 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
خۆشەویستی پشوودرێژییە، خۆشەویستی نیانییە. خۆشەویستی ئیرەیی نییە، شانازی نییە، لووتبەرزی نییە. بەدڕەوشتی نییە، بۆ خۆی داوا ناکات، زوو تووڕە نابێت و خراپەکان تۆمار ناکات. بە خراپە دڵخۆش نابێت، بەڵکو بە ڕاستی دڵشاد دەبێت. خۆشەویستی بەرگەی هەموو شتێک دەگرێت، باوەڕ بە هەموو شتێک دەکات، هیوا بە هەموو شتێک دەخوازێت، بۆ هەموو شتێک ئارام دەگرێت. خۆشەویستی هەرگیز نافەوتێت، بەڵام ڕاگەیاندنی پەیامی خودا دەوەستێت، قسەکردن بە زمانە ڕۆحییەکانیش کۆتایی پێدێت، زانیاریش نامێنێت، چونکە زانیاریمان سنووردارە، هەروەها توانای ئێمە بۆ ڕاگەیاندنی پەیامی خودا سنووردارە، بەڵام کاتێک تەواوەکە دێت، سنووردارییەکە نامێنێت. کە منداڵ بووم، وەک منداڵێک قسەم دەکرد، وەک منداڵێک بیرم دەکردەوە، وەک منداڵێک لێکدانەوەم دەکرد. کە بوومە پیاو، ئەوەی هی منداڵ بوو وازم لێ هێنا. جا ئێستا لە تەمدا تەماشای ئاوێنە دەکەین، بەڵام دوایی ڕووبەڕووە. ئێستا هەندێک دەزانم، بەڵام دواتر بە تەواوی دەزانم، هەروەک چۆن تەواو ناسراوم. ئێستا ئەم سێیانە دەمێننەوە: باوەڕ و هیوا و خۆشەویستی، بەڵام گەورەترینیان خۆشەویستییە.
یەکەم کۆرنسۆس 4:13-13 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
خۆشویستن پشوودرێژییه و نیانییه. خۆشویستن ئیره‌یی نییه، خۆشویستن شانازی نییه و لووتبه‌رزی نییه. به‌دڕه‌وشتیی نییه، بۆ خۆی داوا ناكات، تووڕه نابێت و بیری خراپ ناكات. به به‌دكاری دڵشاد نابێت، به‌ڵكو به ڕه‌وا دڵشاد ده‌بێت. به‌رگه‌ی هه‌موو شتێك ده‌گرێت، بڕوا به هه‌موو شتێك ده‌كات، هیوا به هه‌موو شتێك ده‌خوازێت، بۆ هه‌موو شتێك ئارام ده‌گرێت. خۆشویستن هه‌رگیز ناكه‌وێت. به‌ڵام پێشبینی پووچه‌ڵ ده‌بنه‌وه و زمانه‌كان پایانیان دێت، زانستیش پووچه‌ڵ ده‌بێته‌وه. چونكه هه‌ندێك زانست ده‌زانین و هه‌ندێك پێشبینیش، به‌ڵام كاتێ ته‌واوه‌كه دێت، ئه‌و هه‌نده ناته‌واوه نامێنێت. كه منداڵ بووم، وه‌ك منداڵێك قسه‌م ده‌كرد، وه‌ك منداڵێك بیرم ده‌كرده‌وه، وه‌ك منداڵێك لێكم ده‌دایه‌وه. به‌ڵام كه بوومه پیاو، ئه‌وه‌ی هی منداڵ بوو وازم لێ هێنا. جا ئێستا له ته‌مدا ته‌ماشای ئاوێنه ده‌كه‌ین، به‌ڵام دوایی ڕووبه‌ڕووه. ئێستا هه‌ندێك زانین ده‌زانم، به‌ڵام دوایی ته‌واو ده‌زانم، هه‌روه‌ك ته‌واو ناسراوم. به‌ڵام ئێستا ئه‌م سێیانه ده‌مێنێن، باوه‌ڕ و هیوا و خۆشویستن، به‌ڵام مه‌زنترینیان خۆشویستنه.