یەکەم کۆرنسۆس 4:12-8
یەکەم کۆرنسۆس 4:12-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جۆره‌ها به‌هره هه‌یه، به‌ڵام ڕووح یه‌كه، جۆره‌ها ڕاژه هه‌یه، به‌ڵام په‌روه‌ردگار یه‌كه، جۆره‌ها كار هه‌یه، به‌ڵام خودا یه‌كه، ئه‌وه‌ی هه‌موو كارێك له هه‌موواندا ده‌كات. به‌ڵام ده‌ركه‌وتنی به‌هره‌ی ڕووح بۆ هه‌ر یه‌كێك له پێناوی سوودمه‌ندی ده‌درێت. جا یه‌كێك به‌هۆی ڕووح قسه‌ی دانایی پێ ده‌درێت، بۆ یه‌كێكی دیكه‌ش قسه‌ی زانین به‌گوێره‌ی هه‌مان ڕووح.
هاوبەشی بکە
یەکەم کۆرنسۆس 12 بخوێنەوەیەکەم کۆرنسۆس 4:12-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
جۆرەها بەهرە هەیە، بەڵام هەمان ڕۆحە، جۆرەها خزمەت هەیە، بەڵام هەمان پەروەردگارە، جۆرەها کار هەیە، بەڵام هەمان خودایە، ئەوەی هەموو کارێک لە هەموواندا دەکات. بەڵام دەرکەوتنی بەهرەی ڕۆحی پیرۆز بۆ هەرکەسێک لە پێناو سوودمەندی گشتیی دەدرێت. جا یەکێک لە ڕێگەی ڕۆحەکەوە قسەی دانایی پێدەدرێت، بۆ یەکێکی دیکەش قسەی زانین بەگوێرەی هەمان ڕۆح.
هاوبەشی بکە
یەکەم کۆرنسۆس 12 بخوێنەوە