یەکەم کۆرنسۆس 20:12-25
یەکەم کۆرنسۆس 20:12-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جا ئێستا ئه‌ندام زۆرن، به‌ڵام له‌ش یه‌كه. چاو ناتوانێت به ده‌ست بڵێت: “پێویستیم پێت نییه!”. یان سه‌ر به پێیه‌كان بڵێت: “پێویستیم پێتان نییه!”. به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی له‌ش كه لاوازتر دیاره ئه‌وا پێویسته، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی له‌ش كه واده‌زانین ڕێزی كه‌متره، زیاتر ڕێزی بۆ داده‌نێین. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مایه‌ی ناشرینه‌كه‌ش جوانیه‌كی باشتری هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و جوانه‌كه پێویستییان به‌وه نییه. به‌ڵام خودا‌ش له‌شی ڕێكخستووه، ڕێزی زیاتری داوه‌ته ئه‌ندامی بێ ڕێز، تاكو دووبه‌ره‌كی له له‌شدا نه‌بێت، به‌ڵكو ئه‌ندامه‌كان یه‌ك بایه‌خ به یه‌كتری بده‌ن.
یەکەم کۆرنسۆس 20:12-25 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
جا ئێستا ئەندام زۆرن، بەڵام لەش یەکە. چاو ناتوانێت بە دەست بڵێت: «پێویستیم پێت نییە.» یان سەر بە پێیەکان بڵێت: «پێویستیم پێتان نییە.» بەڵام بە پێچەوانەوە، ئەو ئەندامەی لەش کە لاوازتر دیارە ئەوا پێویستە، ئەو ئەندامەی لەش کە وا دەزانین ڕێزی کەمترە، زیاتر ڕێزی بۆ دادەنێین. ئەو ئەندامەی مایەی شەرمەزاریمانە ڕێزی تایبەتی لێ دەگرین، بەڵام ئەو ئەندامانەی ڕێزدارن پێویستییان بەمە نییە. خودا‌ش لەشی ڕێکخستووە، ڕێزی زیاتری داوەتە ئەندامی بێ ڕێز، تاکو ناکۆکی لە لەشدا نەبێت، بەڵکو ئەندامەکان وەکو یەک بایەخ بە یەکتری بدەن.