یەکەم کۆرنسۆس 27:11-31
یەکەم کۆرنسۆس 27:11-31 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه‌واته ئه‌وه‌ی به شێوازێكی ناشایسته نانه‌كه بخوات یان جامی په‌روه‌ردگار بخواته‌وه، ئه‌وا له له‌ش و خوێنی په‌روه‌ردگار تاوانباره. به‌ڵام با مرۆڤ خۆی بكۆڵێته‌وه، ئینجا له نانه‌كه بخوات و له جامه‌كه بخواته‌وه. چونكه ئه‌وه‌ی بخوات و بخواته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی ڕێز له له‌شی مه‌سیح بگرێت، ئه‌وا بۆ خۆی حوكم ده‌خوات و ده‌خواته‌وه. له‌به‌ر ئه‌مه‌یه زۆر نه‌خۆش و لاوازتان تێدایه، زۆریش نووستوون. چونكه ئه‌گه‌ر خۆمان حوكم بدایه، ئه‌وا حوكم نه‌ده‌دراین.
یەکەم کۆرنسۆس 27:11-31 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کەواتە ئەوەی بە شێوازێکی ناشایستە نانەکە بخوات یان لە جامەکەی مەسیحی خاوەن شکۆ بخواتەوە، ئەوا بەرامبەر بە جەستە و خوێنی مەسیحی خاوەن شکۆ تاوانبارە. با هەرکەسێک خۆی تاقی بکاتەوە، ئینجا لە نانەکە بخوات و لە جامەکە بخواتەوە، چونکە ئەوەی بخوات و بخواتەوە و ڕێز لە جەستەی مەسیح نەگرێت، ئەوا بۆ خۆی حوکم دەخوات و دەخواتەوە. لەبەر ئەمەیە زۆر نەخۆش و لاوازتان تێدایە، هەندێکیش نوستوون. بەڵام ئەگەر خۆمان حوکمی خۆمان بدایە، ئەوا حوکم نەدەدراین.