یەکەم کۆرنسۆس 1:10-5
یەکەم کۆرنسۆس 1:10-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
برایان، نامه‌وێ نه‌زانن كه‌وا باوباپیرانمان هه‌موو له ژێر هه‌وردا بوون و هه‌مووشیان ده‌ریایان بڕی. جا هه‌موویان له هه‌ور و له ده‌ریادا بۆ مووشێ عه‌مادكران، هه‌مووشیان هه‌مان خواردنی ڕووحییانه‌یان خوارد. هه‌موویان هه‌مان خواردنه‌وه‌ی ڕووحییانه‌یان خوارده‌وه، چونكه له‌و تاشه‌به‌رده ڕووحییه‌یان ده‌خوارده‌وه كه دوایان كه‌وتبوو، ئه‌و تاشه‌به‌رده‌ش مه‌سیح بوو. به‌ڵام خودا له زۆربه‌یان ڕازی نه‌بوو، ئه‌وه‌بوو ته‌رمه‌كانیان له بیابان په‌رشوبڵاو بووه‌وه.
یەکەم کۆرنسۆس 1:10-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خوشکان، برایان، نامەوێ نەزانن کە باوباپیرانمان هەموو لەژێر هەوردا بوون و هەمووشیان دەریایان بڕی. جا هەموویان لە هەور و لە دەریادا بۆ مو‌سا لە ئاو هەڵکێشران، هەمووشیان هەمان خواردنی ڕۆحییان خوارد. هەموویان هەمان خواردنەوەی ڕۆحییان خواردەوە، چونکە لەو تاشەبەردە ڕۆحییان دەخواردەوە کە دوایان کەوتبوو، ئەو تاشەبەردەش مەسیح بوو. بەڵام خودا لە زۆربەیان ڕازی نەبوو، ئەوە بوو تەرمەکانیان لە بیابان پەرشوبڵاو بووەوە.