یەکەم کۆرنسۆس 8:1-10
یەکەم کۆرنسۆس 8:1-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وه‌ی تا پایان جێگیریتان ده‌كات، تاكو له ڕۆژی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیحدا بێ گله‌یی بن. خودا سه‌رڕاسته، ئه‌وه‌ی به‌هۆیه‌وه بۆ هاوبه‌شی كردنی ڕۆڵه‌كه‌ی بانگ‌كراون، ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان. برایان، به ناوی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح لێتان ده‌پاڕێمه‌وه كه هه‌مووتان یه‌ك قسه بن، دووبه‌ره‌كی له‌نێوانتاندا نه‌بێت، به‌ڵكو له یه‌ك هزر و یه‌ك ڕا یه‌كگرتوو بن.
هاوبەشی بکە
یەکەم کۆرنسۆس 1 بخوێنەوەیەکەم کۆرنسۆس 8:1-10 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەو هەتا کۆتایی دەتانچەسپێنێت، تاکو لە ڕۆژی عیسای مەسیحی پەروەردگارماندا بێ گلەیی بن. خودا بەوەفایە، ئەوەی بانگی کردن بۆ پێکەوە ژیان لەگەڵ کوڕەکەی، عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان. ئەی خوشکان و برایان، بە ناوی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان لێتان دەپاڕێمەوە کە هەمووتان یەک هەڵوێست بن، دووبەرەکی لەنێوانتاندا نەبێت، بەڵکو هەمووتان یەک بیر و ڕاتان هەبێت.
هاوبەشی بکە
یەکەم کۆرنسۆس 1 بخوێنەوە