یەکەم پوختەی مێژوو 25:2-55
یەکەم پوختەی مێژوو 25:2-55 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کوڕەکانی یەرەحمێلی نۆبەرەی حەسرۆن: ڕام کە کوڕە نۆبەرەکەی بوو، پاشان بونا، ئۆرەن، ئۆچەم و ئاحییا. یەرەحمێل ژنێکی دیکەی هەبوو ناوی عەتارا بوو و دایکی ئۆنام بوو. کوڕەکانی ڕامی نۆبەرەی یەرەحمێل: مەعەچ، یامین و عێقەر. کوڕەکانی ئۆنام: شەمەی و یاداع. کوڕەکانی شەمەی: ناداب و ئەبیشوور. ناوی ژنەکەی ئەبیشووریش ئەبیهەیل بوو و ئەحبان و مۆلیدی بۆ خستەوە. کوڕەکانی ناداب: سەلەد و ئەپەیم. سەلەد بە وەجاخکوێری مرد. کوڕەکەی ئەپەیم یەشعی بوو، کوڕەکەی یەشعیش شێشان بوو، کوڕەکەی شێشانیش ئەحلای بوو. کوڕەکانی یاداعی برای شەمەی: یەتەر و یۆناتان. یەتەر بە وەجاخکوێری مرد. کوڕەکانی یۆناتان: پەلەت و زازا. ئەمانە نەوەی یەرەحمێل بوون. شێشان هیچ کوڕی نەبوو و تەنها کچی هەبوو. شێشان خزمەتکارێکی میسری هەبوو ناوی یەرحاع بوو. شێشان کچێکی خۆی دا بە یەرحاعی خزمەتکاری ببێت بە ژنی، جا عەتەیی بۆ خستەوە. عەتەی ناتانی بوو، ناتان زاڤادی بوو، زاڤاد ئەفلالی بوو، ئەفلال عوبێدی بوو، عوبێد یێهوی بوو، یێهو عەزەریای بوو، عەزەریا حەلەچی بوو، حەلەچ ئەلیعاسای بوو، ئەلیعاسا سیسمەیی بوو، سیسمەی شەلومی بوو، شەلوم یەقەمیای بوو و یەقەمیاش ئەلیشاماعی بوو. کوڕەکانی کالێبی برای یەرەحمێل: مێشا کوڕە نۆبەرەکەی ئەوەی کە باوکی زیف بوو و ئەوی دیکەیان مارێشا کە باوکی حەبرۆن بوو. کوڕەکانی حەبرۆن: قۆرەح، تەپووەح، ڕاقەم و شەمەع. شەمەع ڕەحەمی بوو کە باوکی یۆرقاعام بوو و ڕاقەم شەمەی بوو. کوڕەکەی شەمەی ماعۆن بوو و ماعۆنیش باوکی بێتچوور بوو. هەروەها عێفای کەنیزەی کالێب حاران، مۆچا و گەزێزی بوو، هەروەها حارانیش گەزێزی بوو. کوڕەکانی یاهدای ڕەگەم، یۆتام، گێشان، پالەت، عێفا و شەعەف بوون. مەعکای کەنیزەی کالێبیش، شەڤەر و تیرحەنای بوو، هەروەها ئەمانەشی بوو: شەعەفی باوکی مەدمەنا، شێڤای باوکی مەخبێنا، باوکی گیبعا و کچەکەی کالێبیش کە ناوی عەکسا بوو. ئەمانە نەوەی کالێب بوون. کوڕەکانی حوور کە نۆبەرەی ئەفراتە بوو: شۆڤاڵی باوکی قیریەت یەعاریم، سەلمای باوکی بێتلەحم و حارێفی باوکی بێتگادێر. نەوەکانی شۆڤاڵی باوکی قیریەت یەعاریمیش ئەمانە بوون: هەرۆئە و نیوەی مانەحەتییەکان و خێڵەکانی قیریەت یەعاریم کە یەسری، پوتی، شوماتی و مشراعی بوون. لەمانەوە چۆرعاتی و ئەشتائۆلییەکان کەوتنەوە. نەوەی سەلما: بێتلەحم، نەتۆفاییەکان، عەترۆت بێتیۆئاڤ، چۆرعییەکان و نیوەی مانەحەتییەکان، هەروەها خێڵە قەڵەمگرەکانی دانیشتووی ناوچەی یەعبێچ ئەمانە بوون: تیرعاتییەکان، شیمەعاتییەکان و سوکاتییەکان. ئەمانە ئەو قێنییانە بوون کە لە حەممەتی باوکی بنەماڵەی ڕێکابەوە هاتبوون.