با بمباتە هۆڵی خوانەکە، خۆشەویستییەکەی وەک ئاڵا لەسەر سەرم بشەکێتەوە. بە کشمیش گڕوتینم پێ ببەخشن، بە سێو بمگەشێننەوە، چونکە من بە شەیدای خۆشەویستی ئەوم. دەستی چەپی لەژێر سەرمە و دەستی ڕاستی لە ئامێزم دەگرێت. ئەی کچانی ئۆرشەلیم، سوێندتان دەدەم، بە مامز یان مێینەی ئاسکی دەشتودەر، کە خۆشەویستی هەڵنەستێنن و بە ئاگای نەهێنن هەتا خۆی حەز دەکات. گوێ بگرە! ئەوە دەنگی دڵدارەکەمە! تەماشا بکە! وا دێت، لەسەر چیاکان هەڵدەبەزێتەوە، بەسەر گردەکاندا باز دەدات. دڵدارەکەم وەک ئاسک یان وەک کارمامزە، وا لە پشت دیوارەکەمان ڕاوەستاوە، لە دەلاقەوە سەیر دەکات، لە کڵاوڕۆژنەوە تەماشا دەکات. دڵدارەکەم قسەی کرد، پێی گوتم: «یارەکەم، هەستە، شیرینەکەم، وەرە. تەماشا بکە، زستان تێپەڕی، باران بەسەرچوو و نەما. گوڵ لەسەر زەوی دەرکەوت، ئێستا کاتی گۆرانییە؛ خوێندنی کوکوختی لە خاکی ئێمە دەبیسترێت. هەنجیر بەری گرتووە، بۆنی بەرسیلەی مێو بڵاو بووەتەوە. یارەکەم، هەستە، شیرینەکەم، وەرە.» ئەی کۆترەکەم لەناو کەلەبەری هەڵدێرەکان، لە پەناگای بنارەکان، با ڕوخسارت ببینم، با دەنگت ببیستم، چونکە دەنگت ناسکە و ڕوخسارت شیرینە! ڕێوییەکانمان بۆ ڕاو بکەن، ئەو توولە ڕێوییانەی ڕەزەکانمان تێکدەدەن، چونکە ڕەزەکانمان پەسیرەیان گرتووە. دڵدارەکەم بۆ منە و منیش بۆ ئەوم، لەناو گوڵە سەوسەنەکان دەلەوەڕێت.
گۆرانی گۆرانییەکان 2 بخوێنەوە
گوێگرتن لە گۆرانی گۆرانییەکان 2
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: گۆرانی گۆرانییەکان 4:2-16
5 Days
The "Song of Songs" is a love letter from God, tucked within the Old Testament. Though it may seem shocking that God would share such an intimate love story with us, He knows it is what our doubting hearts need. So speak the Song aloud as you journey through this devotional. Allow God’s living Word to arouse your passion for Him and your awareness of His deep love for you.
Back To Life is a 21 Day Devotional that explores the foundational truths in the scriptures that you need to become all that God has called you to be, whole. This devotional explores different topics such as; the importance of the Holy Spirit, the mind, identity, purpose and much more. Back To Life also has exercises, prayers and declarations that have been created to equip and empower you.
5 days
Discover God's Design for Romance, Marriage & Intimacy
You are God’s masterpiece: beautiful, unique, and priceless. The Lord sings the Song of Songs over you. Allow him to breathe upon you and awaken your soul as he leads you into the flaming heart of Jesus. Emerge with an understanding of just how loved and powerful you are.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان