بەڵام ئەگەر لەگەڵ مەسیحدا مردووین، باوەڕمان هەیە لەگەڵ ئەویش دەژین، دەزانین مەسیح کە لەنێو مردووان هەستێنرایەوە، جارێکی دیکە نامرێتەوە. ئیتر مردن دەسەڵاتی بەسەریدا نییە. ئەو مردنەی مرد، تەنها جارێک لەبەر گوناه مرد. بەڵام ئەو ژیانەی دەژیێت بۆ خودا دەژیێت. ئێوەش سەبارەت بە گوناه خۆتان بە مردوو دابنێن، بەڵام بە یەکبوونتان لەگەڵ عیسای مەسیحدا خۆتان بۆ خودا بە زیندوو بزانن. کەواتە مەهێڵن گوناه حوکمڕانی لەشی لەناوچووتان بکات، تاکو گوێڕایەڵی ئارەزووەکانی بن. ئەندامانتان وەک ئامێری ناڕەوایی بۆ گوناه پێشکەش مەکەن، بەڵکو خۆتان پێشکەشی خودا بکەن، وەک زیندووی نێو مردووان و ئەندامانتان وەک ئامێری ڕاستودروستی بۆ خودا. چیتر گوناه دەسەڵاتی بەسەرتاندا نابێت، چونکە لەژێر سایەی شەریعەتدا نین، بەڵکو لەژێر سایەی نیعمەتدان. کەواتە چی؟ ئایا گوناه بکەین، چونکە لەژێر سایەی شەریعەتدا نین بەڵکو لەژێر سایەی نیعمەتداین؟ نەخێر! ئایا نازانن کاتێک خۆتان وەک کۆیلە ملکەچی کەسێک دەکەن، دەبنە کۆیلەی ئەوەی ملکەچن بۆی، جا بۆ گوناه کە بەرەو مردنە یان بۆ گوێڕایەڵی کە بەرەو ڕاستودروستییە؟ بەڵام سوپاس بۆ خودا لەگەڵ ئەوەی کۆیلەی گوناه بوون، لە دڵەوە ملکەچی ئەو شێوە فێرکردنە بوون کە پێتان سپێردرا. ئێوە لە گوناه ئازاد کران و بوونە بەندەی ڕاستودروستی. لەبەر لاوازی جەستەتان وەک مرۆڤێکی سادە دەدوێم. ئیتر وەک چۆن لەپێشدا ئەندامەکانی لەشتان وەک کۆیلەی گڵاوی و خراپە پێشکەشی خراپە کرد، ئێستاش ئەندامەکانتان وەک بەندەی ڕاستودروستی بۆ پیرۆزی پێشکەش بکەن، چونکە کاتێک کۆیلەی گوناه بوون، سەبارەت بە ڕاستودروستی ئازاد بوون.
ڕۆما 6 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ڕۆما 6
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ڕۆما 8:6-20
3 Days
What is baptism? Should I get baptized? Why is it important? Do I have to get baptized to be a Christian? Whether you have questions about baptism or you’re simply looking for a short devotional to read before or after being baptized, this Life.Church Bible Plan is perfect for starting today.
Embark on a transformative 3-day journey with Dr. Temi Michael-O to uncover three powerful lessons from Mary Magdalene—a devoted warrior of faith and loyal follower of Jesus Christ.
4 Days
What do you think about sin? About salvation? About your life in Christ? In this devotional, Think Like a Roman, we are renewing our minds through the book of Romans. What we believe is essential to the way we live, to our growth, our walk with Christ, and our future in Christ. Our thoughts determine our beliefs, our beliefs determine our actions. Over the next four days, join us as we dive into our understanding of doctrine relating to sin, salvation, and freedom in Christ.
BibleProject designed this plan to help individuals, families, and groups reflect on the biblical concept of sin. What is wrong, and what is right? And how does the Bible define sin? We look at three Hebrew words used for sin in the Bible and examine how sin is not only something we do but also something that happens to us—a force that we can choose to rule over.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان