لەبەر ئەمە، چۆن لە ڕێگەی مرۆڤێکەوە گوناه هاتە جیهان، لە ڕێگەی گوناهیشەوە مردن، بەم شێوەیە مردن هەموو خەڵکی گرتەوە، لەبەر ئەوەی هەموو گوناهیان کرد. بێگومان، پێش هاتنی تەورات گوناه لە جیهاندا بوو، بەڵام کە شەریعەتی تەورات نەبێت گوناه ناژمێردرێت. کەچی مردن لە ئادەمەوە هەتا موسا حوکمڕانی دەکرد، تەنانەت بەسەر ئەوانەشەوە کە لە شێوەی یاخیبوونەکەی ئادەم گوناهیان نەکردبوو، کە نموونەی ئەو کەسەیە کە دێت. بەڵام دیاری وەکو گوناه نییە. ئەگەر زۆر کەس بە گوناهی کەسێک مردن، جا چەند زیاتر نیعمەتی خودا و دیارییەکە بەهۆی نیعمەتی مرۆڤێکەوە کە عیسای مەسیحە، بەسەر زۆر کەس ڕژا. هەروەها ئەو دیارییە وەک ئەنجامی گوناهی مرۆڤێک نییە: چونکە حوکمدان لە یەک گوناهەوە تاوانبارکردنی هێنایە کایەوە، بەڵام دیاری لە گوناهی زۆرەوە بێتاوانیی هێنایە کایەوە. ئەگەر بە گوناهی کەسێک، مردن لە ڕێگەی ئەو کەسەوە حوکمڕانی کرد، ئیتر چەند زیاتر ئەوانەی پڕیی نیعمەت و دیاری ڕاستودروستی وەردەگرن، لە ژیاندا حوکمڕانی دەکەن بە کەسێک کە عیسای مەسیحە. کەواتە وەک چۆن بە یەک گوناه تاوانبارکردن بۆ هەموو مرۆڤ هاتە کایەوە، بە هەمان شێوە بە کارێکی ڕاستودروست بێتاوانکردن هاتە کایەوە کە ژیان بۆ هەموو مرۆڤ دەهێنێت. لەبەر ئەوەی وەک چۆن بە یاخیبوونی کەسێک زۆر کەس گوناهبار کران، بە هەمان شێوە بە گوێڕایەڵی کەسێک زۆر کەس بێتاوان دەکرێن.
ڕۆما 5 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ڕۆما 5
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ڕۆما 12:5-19
3 Days
God wants you to know and trust Him as your refuge in whom you can build a life of unmatched strength even in the midst of difficulties. In this Bible Plan, you will discover sound biblical truths regarding God’s offer for you to receive Him as your protection, your rock, your fortress, your deliverer, your strength and shield. With confidence and trust in Him you have the victory already, abide in Him.
People commit unspeakable acts of evil. Inexcusable wrongs leave scars that may never heal in this lifetime. How can a perfect God forgive evil? How can we forgive others without accepting the unacceptable? In this three-day devotional, Andrew Palau will guide you on a Biblical exploration of what God's forgiveness really means. Rediscover the God that is just AND merciful.
King David asks in Psalm 34, “Who desires life?” – a rich and abundant life. He wrote this during a tough circumstance. Is that rich, abundant life available to us today? Let’s join Pastor Mark Rae to see if Psalm 34 has some answers.
I am absolutely suffering. My heart is hurting. My hope is deferred. I am TIRED. I am tired of suffering. I’m tired of pain. I’m tired of people. Have you ever been there before? YOU ARE NOT ALONE. Click "Start Plan" now and discover God's goodness in what seems to be hopelessness.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان