لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 10:3-18

ڕۆما 10:3-18 KSS

وەک نووسراوە: ﴿کەس بێتاوان نییە، تەنانەت یەک کەسیش، کەس نییە تێبگات، کەس نییە بەدوای خودا بگەڕێت. هەموو ڕوویان وەرگێڕا و تێکڕا بێ سوود بوون. کەس نییە چاکە بکات، تەنانەت یەکێکیش نییە.﴾ ﴿قوڕگیان گۆڕێکی کراوەیە، بە زمانیان فێڵبازی دەکەن.﴾ ﴿ژەهری تیرەمار لەژێر لێویانە.﴾ ﴿دەمیان پڕە لە نەفرەت و تاڵاو.﴾ ﴿پێیان خێرایە بۆ خوێنڕشتن، وێرانی و دەردەسەری لەسەر ڕێگایانە ڕێگای ئاشتی پێنازانن.﴾ ﴿ترسی خودایان لەبەرچاو نییە.﴾