کەواتە، جولەکەکان چییان لە نەتەوەکانی دیکە زیاترە؟ یان سوودی خەتەنەکردن چییە؟ زۆر شتیان لە نەتەوەکانی دیکە زیاترە! پێش هەموو شتێک، وشەکانی خودایان پێ سپێردرا. کەواتە چی دەبێت ئەگەر هاتوو هەندێکیان بێباوەڕ بوون؟ ئایا دڵسۆز نەبوونیان دڵسۆزیی خودا پووچەڵ دەکاتەوە؟ نەخێر! بەڵکو با خودا ڕاستگۆ بێت و هەموو مرۆڤ درۆزن. وەک نووسراوە: ﴿تاکو لە قسەکانت ڕاست بیت و سەرکەوتوو بیت لە حوکمەکانت.﴾ بەڵام ئەگەر ناڕەواییمان ڕەوایی خودا دەردەخات، چی بڵێین؟ ئایا خودا زۆردارە ئەگەر تووڕەیی خۆی بەسەرماندا بڕژێنێت؟ (وەک مرۆڤ قسە دەکەم.) نەخێر! ئەگینا چۆن خودا جیهان حوکم دەدات؟ لەوانەیە یەکێک بڵێ: «ئەگەر درۆی من ڕاستی خودا بۆ شکۆی ئەو زیاتر بکات، بۆچی من هێشتا وەک گوناهبارێک تاوانبار دەکرێم؟» ئەی بۆ نەڵێن: «با خراپە بکەین تاکو چاکەی بەدواوە بێت،» وەک هەندێک بوختان بە دەممانەوە هەڵدەبەستن؟ ئەو کەسانە تاوانبارکردنیان دادپەروەرانەیە! کەواتە چی بڵێین؟ ئایا ئێمەی جولەکە لە خەڵکانی تر باشترین؟ نەخێر، چونکە ئێمە جولەکە و ناجولەکەمان تۆمەتبار کرد کە هەردووکیان لەژێر دەسەڵاتی گوناهن، وەک نووسراوە: ﴿کەس بێتاوان نییە، تەنانەت یەک کەسیش، کەس نییە تێبگات، کەس نییە بەدوای خودا بگەڕێت. هەموو ڕوویان وەرگێڕا و تێکڕا بێ سوود بوون. کەس نییە چاکە بکات، تەنانەت یەکێکیش نییە.﴾ ﴿قوڕگیان گۆڕێکی کراوەیە، بە زمانیان فێڵبازی دەکەن.﴾ ﴿ژەهری تیرەمار لەژێر لێویانە.﴾ ﴿دەمیان پڕە لە نەفرەت و تاڵاو.﴾ ﴿پێیان خێرایە بۆ خوێنڕشتن، وێرانی و دەردەسەری لەسەر ڕێگایانە ڕێگای ئاشتی پێنازانن.﴾ ﴿ترسی خودایان لەبەرچاو نییە.﴾
ڕۆما 3 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ڕۆما 3
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ڕۆما 1:3-18
6 Days
Each daily reading reveals how being God's mouthpiece gives us an advantage in all areas of our lives. This devotional is based on The Prophetic Advantage by Michelle McClain-Walters.
7 Days
You may have asked, "But what about my sin? How could God want a personal relationship with me?" "He knows my past, He knows what I’m struggling with right now. How could he ever want to be around someone like me?" "Shouldn’t I come back later, after I get myself all fixed up?"... These are great questions, and the truth will blow your mind. Think bigger!
Have you ever wondered..."How could God want a relationship with me?" Here's the truth: He does. This 7-day plan takes you through some of the lies we believe and replaces them with God's truth which is so much bigger and better than we can imagine. Join us this week to read along and meditate on the power of his love and grace and goodness in our lives.
9 Days
Where do godless mockers, wicked sinners, and religious hypocrites meet together? Here in the book of Romans, they meet at one place: The love of Christ. Romans lays out the gospel—the radical message of God’s love for everyone. Romans takes on controversial topics and challenging questions with clarity and compassion, and Through the Word guides you through it in just five minutes per day. Part 1 covers Romans 1-3.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان