بەڵام ئێمەی بەهێز لەسەرمانە بەرگەی کەموکوڕی لاوازان بگرین و خۆمان ڕازی نەکەین. با هەر یەک لە ئێمە نزیکەکەی بۆ چاکە ڕازی بکات لە پێناوی بنیادنان. تەنانەت مەسیحیش بیری لە خۆشیی خۆی نەکردەوە، بەڵکو وەک نووسراوە: ﴿جنێوی ئەوانەی جنێوت پێدەدەن کەوتە سەر من.﴾ چونکە هەرچی لەپێشدا نووسراوە، بۆ فێربوونی ئێمە نووسراوە، تاکو بە دانبەخۆداگرتن و هاندانی نووسراوە پیرۆزەکان هیوامان هەبێت. با خودای دانبەخۆداگرتن و هاندان لەنێو خۆتان ڕێککەوتنی بیروڕاتان بداتێ بەگوێرەی بیری عیسای مەسیح، تاکو بە یەک دڵ و بە یەک دەنگ ستایشی خودا بکەن کە باوکی عیسای مەسیحی پەروەردگارمانە. بۆیە هەر وەک چۆن مەسیح پێشوازی لێکردین، ئێوەش بۆ شکۆمەندیی خودا، پێشوازی لە یەکتری بکەن. من پێتان دەڵێم، مەسیح لەبەر ڕاستی خودا بوو بە خزمەتکاری جولەکەکان، تاکو ئەو بەڵێنانەی بۆ باوکانە بیانچەسپێنێت، هەروەها تاکو نەتەوەکان ستایشی خودا بکەن لەبەر بەزەییەکەی، وەک نووسراوە: ﴿لەبەر ئەوە لەنێو نەتەوەکاندا ستایشت دەکەم، گۆرانی ستایش بۆ ناوت دەڵێم.﴾ دیسان دەفەرموێ: ﴿ئەی نەتەوەکان، لەگەڵ گەلی خودا دڵخۆش بن.﴾ هەروەها: ﴿ئەی هەموو نەتەوەکان، ستایشی یەزدان بکەن! ئەی هەموو گەلان، ستایشی بکەن!﴾ دیسان ئیشایا دەڵێت: ﴿ڕەگی یەسا دەردەکەوێت، ئەوەی بۆ فەرمانڕەوایەتی نەتەوەکان هەڵدەستێتەوە، ئومێدی نەتەوەکان بەو دەبێت.﴾ با خودای هیوا بە هەموو خۆشی و ئاشتییەک لە باوەڕدا پڕتان بکات، تاکو بە هێزی ڕۆحی پیرۆز سەرڕێژ بن لە هیوا. خوشک و براکانم، خۆم دڵنیام کە ئێوە پڕن لە چاکە، پڕن لە زانیاری، تواناتان هەیە ئامۆژگاری یەکتری بکەن. بەڵام دەربارەی هەندێک خاڵ ئازایانەتر بۆم نووسیون، وەک بەیادهێنانەوەتان، لەبەر ئەو نیعمەتەی خودا پێیداوم، تاکو ببمە خزمەتکاری عیسای مەسیح بۆ نەتەوەکان، وەک کاهین لە ئەرکی ڕاگەیاندنی مزگێنیی خودا، تاکو قوربانی نەتەوەکان پەسەندکراو بێت، بە ڕۆحی پیرۆز پیرۆزکراو بێت. لەبەر ئەوە بەهۆی عیسای مەسیحەوە شانازی دەکەم بەو کارانەی کە بۆ خودای دەکەم. ناوێرم باسی شتێک بکەم جگە لەوەی مەسیح بۆ گوێڕایەڵبوونی نەتەوەکان بۆ خودا لە ڕێگەی منەوە ئەنجامی داوە، بە وتە و کردار، بە هێزی نیشانە و پەرجوو، بە هێزی ڕۆحی خودا. تەنانەت لە ئۆرشەلیم و دەوروپشتی تاکو ئیللیریکوم، بە تەواوی مزگێنیی مەسیحم ڕاگەیاند. بۆیە ئامانجی بەرزم ئەوە بووە کە مزگێنی بدەمە ئەو شوێنەی کە ناوی مەسیحی تێدا نەهێنراوە، تاکو لەسەر بناغەی یەکێکی دیکە بنیاد نەنێم.
ڕۆما 15 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ڕۆما 15
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ڕۆما 1:15-20
4 Days
Sometimes life feels awfully mundane. Can you relate? Does it leave you wondering what your purpose is? In lather/rinse/repeat mode, it's easy to lose sight of this truth: God created you for a specific, amazing purpose. This 4 day plan helps you recapture the vision He has for your life and equips you to show up for the life you're living, right now.
5 Days
Being kind, caring for others, and putting them before ourselves are behaviors we need to learn. God's love motivates us to choose to go first and serve others.
Feeling burned out, weary, worn to the bone? These are signs something isn't quite right, especially if you've been feeling this way for awhile. Are you shouldering the right burdens? Are you chasing the right goals, leaning in to the right relationships? Through this plan, invite God to show you the work he's designed for you and ask Him to relieve you of the weights you weren't designed to carry.
The Enneagram is an ancient personality typology. The theory behind it is that a person assumes one of nine personalities in childhood as a reaction to discovering the world as a scary, unkind place, and thus unlikely to accept their true self. This devotional is designed for Enneagram Eights, also known as the Challenger.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان