وێرانکاری لە ناوەڕاستیدایە، دەستدرێژی و ساختەکاری هەرگیز شەقامەکانی بەرنادەن. ئەگەر دوژمن سووکایەتی پێم بکردایە، بەرگەم دەگرت، ئەگەر ناحەز بەسەرمدا زاڵ بووایە، دەمتوانی خۆمی لێ بشارمەوە. بەڵام ئەوە تۆی! هاوشێوەی من مرۆڤی، هاوڕێمی، نزیکترین برادەری منی، کە بەیەکەوە پەیوەندییەکی شیرینمان هەبوو، بەیەکەوە لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکدا بەرەو ماڵی خودا دەچووین. با مەرگ چەواشەیان بکات، با بە زیندوویی دابەزنە ناو جیهانی مردووان، چونکە خراپە شوێنی خۆی کردووەتەوە لەنێویان. بەڵام هاواری من بۆ خودایە، یەزدانیش ڕزگارم دەکات. ئێواران و بەیانییان و نیوەڕۆیان گلەیی دەکەم و دەناڵێنم، ئەویش گوێم لێ دەگرێت. گیانمی بە تەواوی کڕییەوە لەو جەنگەی دژم هەڵگیرساوە، چونکە زۆرن بەرهەڵستکارانم. خودا، ئەوەی لە ئەزەلەوە لەسەر تەخت دانیشتووە، گوێی لێ دەبێت و ڕیسوایان دەکات؛ ئەوانەی ناگۆڕێن و ترسی خودایان لە دڵدا نییە. هاوڕێکەم دەستدرێژی دەکاتە سەر دۆستەکانی، پەیمانی خۆی دەشکێنێت. زمانی وەک کەرە لووسە، بەڵام دڵی پڕ لە شەڕە. قسەی لە ڕۆن نەرمترە، بەڵام شمشێری هەڵکێشراوە. خەمەکانت بە یەزدان بسپێرە، ئەو پشتگیریت دەکات، هەرگیز ناهێڵێت ڕاستودروستان بهەژێن. بەڵام تۆ ئەی خودایە، فڕێیان بدە ناو قووڵترین بیر، خوێنڕێژ و فێڵبازەکان، ڕۆژگاریان ناگاتە نیوە.
زەبوورەکان 55 بخوێنەوە
گوێگرتن لە زەبوورەکان 55
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: زەبوورەکان 11:55-23
4 Days
Your mental and emotional health matters to God. In this 4-day devotional plan, Mental Health Week, we’ll explore how Scripture speaks to the real struggles we face. Each day focuses on one key area: Anxiety, Betrayal, caring for our minds, and rest.
5 Days
Following Jesus will lead to opposition. It happened to the early disciples. It will happen to you. How do we then move forward when it happens? This 5-day plan continues a journey through the book of Acts, the Bible’s gripping sequel of Jesus at work in the life of his followers as he expands his kingdom to the ends of the earth. It’s a journey on what it means to be a Christian. It’s a story in which you have a role to play.
7 Days
Join us in this powerful 7-day devotional series that is biblically grounded, spiritually enriching, and deeply practical for anyone struggling with anxiety.
8 Days
The sin, violence, terror, and bad things in this world can lead us to be afraid. But knowing that our powerful God is on our side leaves us with no fear.
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان