دڵم بە قسەی باش دەجۆشێت، کاتێک هۆنراوەکانم بۆ پاشا دەخوێنمەوە، زمانم پێنووسی نووسەرێکی کارامەیە. تۆ جوانترینی لەناو ئادەمیزاد و نیعمەت بەسەر لێوتدا باریوە، چونکە خودا بۆ هەتاهەتایە بەرەکەتداری کردوویت. ئەی توانادار، شمشێرەکەت بەلای ڕانتەوە بکە، شکۆمەندی و پایەبەرزی لەبەر بکە. بە شکۆمەندی خۆت سەرکەوتووانە سواربە، لە پێناوی ڕاستی و نەرمونیانی و دادپەروەری، با دەستی ڕاستت شتی سامناک بخاتە پێش چاو. با تیرە تیژەکانت دڵی دوژمنانی پاشا کون بکەن، با گەلان لەبەر پێت بکەون. ئەی خودایە، تەختی تۆ بۆ هەتاهەتاییە، داردەستی شانشینیت داردەستی دادپەروەرییە. تۆ حەزت لە ڕاستودروستییە و ڕقت لە خراپەیە، بۆیە خودا، خودای خۆت، لە سەرووی هاوەڵەکانتەوە داینای، بە ڕۆنی شادی دەستنیشانی کردیت. جلوبەرگت هەمووی بە بۆنی موڕ و ئەلوا و کاسیا بۆندار بووە، لە کۆشکی بە عاج ڕازاوەوە دەنگی مۆسیقا دڵخۆشت دەکات. لەناو ژنە خانەدانەکانت شازادە هەن، شاژنیش بە بەرگی زێڕی ئۆفیرەوە لەلای دەستی ڕاستتە. ئەی کچ، گوێ بگرە، لەبەرچاوتی بگرە و گوێ شل بکە، گەلەکەت و بنەماڵەکەت لەبیر بکە. پاشا تامەزرۆی جوانی تۆیە، کڕنۆشی بۆ ببە، چونکە گەورەی تۆیە. دانیشتووانی شاری سور بە دیارییەوە دێن، خاوەن سامانەکان ڕەزامەندی تۆیان دەوێت. کچی پاشا لە ماڵی خۆی بە تەواوی شکۆدارە، جلوبەرگەکەی بە زێڕ چنراوە. بە کراسێکی نەخشێنراوەوە بۆ لای پاشا دەیبەن، یاوەرە پاکیزەکانی بەدوایەوە بۆ لای تۆ دێنن. بە شادی و خۆشییەوە دەیانهێنن، دێنە ناو کۆشکی پاشا. کوڕەکانت جێی باوکانیان دەگرنەوە، دەیانکەیتە میری سەرانسەری زەوی. یادی ناوت دەکەمەوە نەوە دوای نەوە، بۆیە نەتەوەکان هەتاهەتایە ستایشت دەکەن.
زەبوورەکان 45 بخوێنەوە
گوێگرتن لە زەبوورەکان 45
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: زەبوورەکان 1:45-17
4 Days
Some people are lost in the fire, and others are built from it. When life hits you unexpectedly, it can seem difficult to trust God. Difficult, however, is not impossible. Check out the stories of everyday people who chose to have faith in trying times, and experienced God in extraordinary ways. Be encouraged that similarly, He's moving on your behalf as well.
5 Days
As a Christian writer, you face numerous obstacles along your writing journey. In this 5-day plan, we're going to pray through five of these obstacles in order to see breakthrough. These include self-doubt/unworthiness, comparison, fear, perfectionism, and writer's block. As Christian writers ourselves, we hope to see God set you free in order to write words that will outlive you and impact people for eternity.
9 Days
Biola University's Center for Christianity, Culture & the Arts is pleased to share the annual Advent Project, a daily devotional series celebrating the beauty and meaning of the Advent season through art, music, poetry, prayer, Scripture, and written devotions. The project starts on the first day of Advent and continues through Epiphany. Our goal is to help individuals quiet their hearts and enter into a daily routine of worship and reflection during this meaningful but often hectic season. Our prayer is that the project will help ground you in the unsurpassable beauty, mystery and miracle of the Word made flesh.
21 Days
A 21-day devotional for Christians to inspire, encourage, and get them writing, too.
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان