ئەی یەزدان، گیانی خۆم بۆ تۆ بەرز دەکەمەوە. ئەی خودای من، پشتم بە تۆ بەستووە. ڕێ مەدە شەرمەزار بم، دوژمنانم پێ خۆش مەکە. هەموو ئەوانەی ئومێدیان بە تۆ هەیە شەرمەزار نابن، بەڵکو ئەوانە شەرمەزار دەبن کە بەبێ هۆ ناپاکی دەکەن. ئەی یەزدان، ڕێگاکانی خۆتم پێ بناسێنە، ڕێڕەوەکانی خۆتم فێر بکە. لە ڕاستی خۆت ڕێنماییم بکە و فێرم بکە، چونکە تۆ خودای ڕزگارکەری منیت، بە درێژایی ڕۆژ ئومێدم هەر بە تۆیە. ئەی یەزدان، بەزەیی و خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی خۆت لەبیر بێت، چونکە لە دێرزەمانەوە ئەمانە هەن. ئەی یەزدان، گوناهەکانی کاتی گەنجیەتیم و یاخیبوونەکانم بەبیر خۆت مەهێنەوە، بەڵکو بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بیرم لێ بکەرەوە، لە پێناوی چاکی خۆت. یەزدان چاک و سەرڕاستە، بۆیە گوناهباران فێری ڕاستەڕێیی دەکات، ڕابەرایەتی بێفیزەکان دەکات بۆ دادپەروەری، ئەوان فێری ڕێگای خۆی دەکات. هەموو ڕێگاکانی یەزدان ڕاست و خۆشەویستی نەگۆڕن بۆ ئەو کەسانەی فەرزەکانی پەیمانەکەی ناشکێنن. ئەی یەزدان، لە پێناوی ناوی خۆت، لە گوناهم خۆشبە، هەرچەندە گەورەشە. کێیە ئەو کەسەی لە یەزدان دەترسێت؟ خودا فێری ئەو ڕێگایەی دەکات کە بۆی هەڵبژاردووە. هەموو ڕۆژانی لە چاکەدا دەبێت و زەوی بە میرات بۆ نەوەکانی دەمێنێتەوە. خودا نهێنی خۆی بەوانە دەسپێرێت کە لێی دەترسن، وا دەکات پەیمانەکەی زانراو بێت لەلایان. من هەمیشە چاوم ئاراستەی یەزدان کردووە، چونکە تەنها ئەو پێم لە تەڵە دەکاتەوە. ئاوڕم لێ بدەوە و لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە تەنها و کڵۆڵم. دڵتەنگیم زیاد بووە، لە تەنگانەکانم ڕزگارم بکە. تەماشای داماوی و ڕەنجکێشانم بکە و لە هەموو گوناهەکانم خۆشبە. تەماشای دوژمنەکانم بکە چەند زۆر بوونە و چەند بە قینەوە ڕقیان لێمە. ژیانم بپارێزە و ڕزگارم بکە، شەرمەزارم مەکە، چونکە پەنا وەبەر تۆ دەهێنم. با دروستی و سەرڕاستی پارێزەرم بن، چونکە ئومێدم بە تۆیە. ئەی خودایە، ئیسرائیل بکڕەوە لە هەموو تەنگانەکانی!
زەبوورەکان 25 بخوێنەوە
گوێگرتن لە زەبوورەکان 25
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: زەبوورەکان 1:25-22
4 Days
"All is calm. All is bright." This busy time of year can feel anything but calm or bright. Yet, the season of Advent calls us to stay alert to the peace and light Christ brought in His birth and His eventual return. To help us sharpen our gaze, we will incorporate artwork from the Abide Bible alongside Advent Scripture verses to prepare our hearts for Jesus' arrival.
How to live in Holy fear, but not fear of the Holy
5 days
This five-day reading plan helps us understand a powerful truth: what we believe about ourselves will determine the direction of our lives. In these few days, may we believe the truth about who we are as outlined by God alone and believe what He victoriously declares about who we are in Jesus.
5 Days
Prayer is a powerful tool to bring God into the stressful moments of your day-to-day life. This devotional shows you 5 ways to use prayer in your daily work.
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان