ئەی یەزدان، گیانی خۆم بۆ تۆ بەرز دەکەمەوە. ئەی خودای من، پشتم بە تۆ بەستووە. ڕێ مەدە شەرمەزار بم، دوژمنانم پێ خۆش مەکە. هەموو ئەوانەی ئومێدیان بە تۆ هەیە شەرمەزار نابن، بەڵکو ئەوانە شەرمەزار دەبن کە بەبێ هۆ ناپاکی دەکەن. ئەی یەزدان، ڕێگاکانی خۆتم پێ بناسێنە، ڕێڕەوەکانی خۆتم فێر بکە. لە ڕاستی خۆت ڕێنماییم بکە و فێرم بکە، چونکە تۆ خودای ڕزگارکەری منیت، بە درێژایی ڕۆژ ئومێدم هەر بە تۆیە. ئەی یەزدان، بەزەیی و خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی خۆت لەبیر بێت، چونکە لە دێرزەمانەوە ئەمانە هەن. ئەی یەزدان، گوناهەکانی کاتی گەنجیەتیم و یاخیبوونەکانم بەبیر خۆت مەهێنەوە، بەڵکو بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بیرم لێ بکەرەوە، لە پێناوی چاکی خۆت. یەزدان چاک و سەرڕاستە، بۆیە گوناهباران فێری ڕاستەڕێیی دەکات، ڕابەرایەتی بێفیزەکان دەکات بۆ دادپەروەری، ئەوان فێری ڕێگای خۆی دەکات. هەموو ڕێگاکانی یەزدان ڕاست و خۆشەویستی نەگۆڕن بۆ ئەو کەسانەی فەرزەکانی پەیمانەکەی ناشکێنن. ئەی یەزدان، لە پێناوی ناوی خۆت، لە گوناهم خۆشبە، هەرچەندە گەورەشە.
زەبوورەکان 25 بخوێنەوە
گوێگرتن لە زەبوورەکان 25
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: زەبوورەکان 1:25-11
4 Days
"All is calm. All is bright." This busy time of year can feel anything but calm or bright. Yet, the season of Advent calls us to stay alert to the peace and light Christ brought in His birth and His eventual return. To help us sharpen our gaze, we will incorporate artwork from the Abide Bible alongside Advent Scripture verses to prepare our hearts for Jesus' arrival.
Are you in a season of mourning? During these hard times, it's easy to wonder if God is still there. He is, dear one. Be encouraged by this 4-day plan and hear His heart for you as you grieve.
How to live in Holy fear, but not fear of the Holy
5 days
This five-day reading plan helps us understand a powerful truth: what we believe about ourselves will determine the direction of our lives. In these few days, may we believe the truth about who we are as outlined by God alone and believe what He victoriously declares about who we are in Jesus.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان