خودای من، خودای من، بۆ وازت لێ هێنام؟ بۆ وا دووری لە ڕزگارکردنم، لە بیستنی ناڵەم؟ ئەی خودای من، بە ڕۆژ لێت دەپاڕێمەوە، وەڵامم نادەیتەوە، بە شەویش ئارامیم نییە. لەگەڵ ئەوەشدا، تۆ خودای پیرۆزیت، لەنێو ستایشی ئیسرائیل دانیشتوویت. باوباپیرانمان پشتیان بە تۆ بەست، پشتیان بە تۆ بەست و تۆش ڕزگارت کردن. هاواریان بۆ تۆ هێنا و تۆش دەربازت کردن، پشتیان بە تۆ بەست و شەرمەزار نەبوون. بەڵام من سەگم نەک مرۆڤ، مایەی ڕیسوایی ئادەمیزاد و سووکایەتی خەڵک. هەموو ئەوانەی دەمبینن گاڵتەم پێ دەکەن، توانجم لێ دەگرن و بە بزەوە سەر بادەدەن و دەڵێن: «پشتی بە یەزدان بەست، با یەزدان ڕزگاری بکات. با فریای بکەوێت، ئەگەر یەزدان پێی دڵخۆشە.» بەڵام تۆ لەناو سکی دایکم دەرتهێنام، کاتێک لەبەر مەمکی دایکم بووم، دڵنیات کردم. من لە کاتی لەدایکبوونمەوە بە تۆ سپێردراوم، لە سکی دایکمەوە تۆ خودای منی. لێم دوور مەبە، چونکە تەنگانە نزیک بووەتەوە و کەس نییە یارمەتیم بدات. گای زۆر دەوریان داوم، گایە بەهێزەکانی باشان ئابڵوقەیان داوم. وەک شێری دڕندەی بە نەڕەنەڕ، ددانیان لێ تیژکردوومەتەوە. وەک ئاو ڕژام، هەموو ئێسقانەکانم لێک جیا بوونەتەوە. دڵم بووە بە مۆم، لە ناخمدا تواوەتەوە. هێزم وەک پارچە گۆزە وشک بووە، زمانم بە مەڵاشوومەوە نووساوە، منت خستە ناو خاکی مەرگ. سەگ دەوریان داوم، تاقمێک بەدکار ئابڵوقەیان داوم، دەست و پێیان کون کردووم. هەموو ئێسقانەکانم دەژمێرم، ئەمانە تەماشام دەکەن و سەرنجیان لەسەرمە. جلوبەرگەکەم لەنێو خۆیان بەش دەکەن، تیروپشک لەسەر کراسەکەم دەکەن. بەڵام تۆ ئەی یەزدان، لێم دوور مەبە، ئەی هێزی من، زوو بگە فریام. ژیانم لە شمشێر دەرباز بکە، ژیانی بەهادارم لە چنگی سەگ. لە دەمی شێر ڕزگارم بکە، لە قۆچی گای کێوی، دەربازم بکە. ناوی تۆ بە براکانم ڕادەگەیەنم، لەناو کۆمەڵدا ستایشت دەکەم. ئەی لەخواترسەکان، ستایشی بکەن! ئەی هەموو نەوەکانی یاقوب، شکۆداری بکەن! ئەی هەموو نەوەکانی ئیسرائیل، لێی بترسن! لەبەر ئەوەی بە سووکییەوە نەیڕوانییە ستەمی ستەملێکراوەکە و پشتی لێ ناکات، ڕووی لێ وەرناگێڕێت، بەڵکو گوێ لە هاواری دەگرێت.
زەبوورەکان 22 بخوێنەوە
گوێگرتن لە زەبوورەکان 22
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: زەبوورەکان 1:22-24
3 Days
One in thirteen people globally suffer from a form of anxiety disorder. There are three main reasons why we suffer from anxiety: fear, lack of trust and unbelief. This plan will look at each of these to see what the Bible says about them.
In the days leading up to Easter Sunday, let's take some time to stop, dive deep into Jesus' journey to the cross, and invite Him to bring you fresh revelation of this season. It is helpful to have a journal with you as you reflect on the questions, and to track what God reveals to you in this time!
Some days praising the Lord feels easy and some days it's harder - and yet, in the midst of all of it, the Lord is worthy of our praise. Take a moment to listen to "Praise Belongs" by CXMMXNS and reflect on the many reasons we have to praise the Lord.
4 Days
Has something happened that you didn't see coming? Are you in an emotional place you never planned to be? Grief shows up in our lives uninvited. Unhealed grief has sent me to the emergency room and onto my knees in prayer. What I discovered in the Psalms helped me heal, and I want to help you too!
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان