زەبوورەکان 1:140-8
زەبوورەکان 1:140-8 KSS
ئەی یەزدان، لە کەسی بەدکار دەربازم بکە، لە پیاوی توندوتیژ بمپارێزە، ئەوانەی لە دڵەوە بیر لە خراپە دەکەنەوە و هەموو ڕۆژێک خەریکی شەڕانگێزین. زمانیان وەک زمانی مار تیژکردووە، ژەهری تیرەمار لەژێر لێویانە. ئەی یەزدان، لە دەست بەدکار ئاگادارم بە، لە پیاوی توندوتیژ بمپارێزە، ئەوانەی پیلانیان داناوە بۆ ئەوەی قاچم بخلیسکێنن. لووتبەرزان تەڵەیان بۆم ناوەتەوە، پەت و تۆڕیان بڵاو کردووەتەوە، لە دەم ڕێگا داویان بۆم ناوەتەوە. بە یەزدانم گوت: «تۆ خودای منی!» ئەی یەزدان، گوێ لە دەنگی پاڕانەوەم بگرە. ئەی یەزدانی پەروەردگار، هێزی ڕزگاریم، لە ڕۆژی شەڕدا سەری منت داپۆشی. ئەی یەزدان، ئارەزووەکانی بەدکار مەهێنە دی، لێمەگەڕێ پیلانەکانی سەربگرێت، بۆ ئەوەی لووتبەرز نەبن.


