با هەمیشە لەبەردەم یەزدان بن هەتا یادیان لەسەر زەوی ببڕێتەوە! لەبەر ئەوەی بیری نەکردەوە کە خۆشەویستی نەگۆڕ بنوێنێت، بەڵکو کەسی هەژار و نەدار و دڵشکاوی ڕاوناوە و کوشتووە. حەزی لە نەفرەت لێکردن بوو، با بۆی بێت! دڵشاد نەبوو بە داوای بەرەکەت بۆ کردن، با لێی دووربکەوێتەوە! نەفرەتی وەک کراس لەبەرکردبوو، وەک ئاو چووە ناو لەشی، وەک ڕۆن چووە ناو ئێسقانەکانی. با وەک بەرگێک بێ لە خۆی بیپێچێتەوە، هەمیشە وەک پشتێنێک بێ لە خۆی بیبەستێت! با ئەمە کرێی یەزدان بێت بۆ سکاڵاکارانم، ئەوانەی بە خراپە لە دژی من دەدوێن. بەڵام تۆ ئەی یەزدانی پەروەردگار، لە پێناوی ناوی خۆت چاکەم لەگەڵ بکە، دەربازم بکە، چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت چاکە. لەبەر ئەوەی من هەژار و نەدارم، دڵم لە ناخمدا بریندارە. وەک سێبەری ئێوارە دەڕۆم، وەک کوللە هەڵدەوەرێم. ئەژنۆم شل بووە لەبەر ڕۆژووگرتن، لەشم لاواز بووە لە کەمی چەوری. بووم بە سووکایەتی بۆیان، دەمبینن سەر بادەدەن. ئەی یەزدان، خودای من، یارمەتیم بدە، بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت ڕزگارم بکە. با بزانن کە ئەمە دەستی تۆیە، ئەی یەزدان، کە تۆ ئەمەت کردووە. ئەوان نەفرەت دەکەن، بەڵام تۆ بەرەکەت دەدەیت، هەستان و شەرمەزار بوون، بەڵام خزمەتکاری تۆ دڵخۆش بوو. با سکاڵاکارانم بەرگی نامەردی بکەنە بەر، با شەرمەزاری وەک کەوا لە خۆیان بئاڵێنن. بە دەمی خۆم زۆر سوپاسی یەزدان دەکەم، لەنێو خەڵکێکی زۆر ستایشی دەکەم، چونکە ئەو لە دەستەڕاستی نەدار ڕادەوەستێت، بۆ ڕزگارکردنی لەوانەی حوکمی بەسەردا دەدەن.
زەبوورەکان 109 بخوێنەوە
گوێگرتن لە زەبوورەکان 109
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: زەبوورەکان 15:109-31
5 Days
Jesus quoted the Psalms more than any other book in the Old Testament. It has been the church's hymn book for centuries. Dive deeper into the riches of the Psalms and discover how they help us live more fully and walk with God more honestly as we wrestle with anger and sadness, enemies and justice, life and death.
31 Days
How do we feed ourselves with the Word of God? By reading through the Bible. But how do we grasp all the Bible has to offer in an easy and enjoyable way? This reading plan spans one year with daily bite-sized chunks of devotions and scripture to help you stay focused, at a comfortable pace and without overwhelming yourself. As you begin your walk through the Bible, you'll start to hear, read, study, memorize, meditate, and apply God's word in your life.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان