ئەی خودایە، ئەوەی ستایشت دەکەم، بێدەنگ مەبە، چونکە دەمی بەدکار و دەمی فریودەر لێم کراونەتەوە، بە زمانی درۆ قسەم لەسەر دەکەن. بە قسەی ڕقەوە دەوریان گرتووم، بەبێ هۆ لە دژم دەجەنگن. لە جیاتی خۆشەویستییەکەم دژایەتیم دەکەن، بەڵام من نوێژم کردووە. لە پاداشتی چاکە خراپەم لەگەڵ دەکەن، ڕقیش لە پاداشتی خۆشەویستیم. بەدکارێکی لەسەر دابنێ، با سکاڵاکار لەلای ڕاستیەوە ڕاوەستێت. با لە دادگایی تاوانبار بکرێت، با نوێژی بۆی بە گوناه دابنرێت. با ڕۆژگاری کورت بێت، یەکێکی دیکە ئەرکەکەی ئەو وەربگرێت! با کوڕەکانی هەتیو بن، ژنی بێوەژن بێت. با کوڕەکانی سەرگەردان بن و سواڵ بکەن، لە ماڵە کاولەکانیان دەربکرێن. با هەرچی هەیەتی خاوەن قەرز بیبات، بێگانەش بەری ڕەنجی تاڵان بکەن. با کەس نەبێت دەستی خۆشەویستی بۆ درێژ بکات، کەس نەبێت دڵی بە هەتیوەکانی بسووتێت! با نەوەکانی ببڕێتەوە، ناوی لە نەوەی داهاتوو بسڕێتەوە! با تاوانەکانی باوباپیرانی بخرێنە بەردەم یەزدان، با گوناهەکانی دایکی نەسڕێنەوە! با هەمیشە لەبەردەم یەزدان بن هەتا یادیان لەسەر زەوی ببڕێتەوە! لەبەر ئەوەی بیری نەکردەوە کە خۆشەویستی نەگۆڕ بنوێنێت، بەڵکو کەسی هەژار و نەدار و دڵشکاوی ڕاوناوە و کوشتووە. حەزی لە نەفرەت لێکردن بوو، با بۆی بێت! دڵشاد نەبوو بە داوای بەرەکەت بۆ کردن، با لێی دووربکەوێتەوە! نەفرەتی وەک کراس لەبەرکردبوو، وەک ئاو چووە ناو لەشی، وەک ڕۆن چووە ناو ئێسقانەکانی. با وەک بەرگێک بێ لە خۆی بیپێچێتەوە، هەمیشە وەک پشتێنێک بێ لە خۆی بیبەستێت!
زەبوورەکان 109 بخوێنەوە
گوێگرتن لە زەبوورەکان 109
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: زەبوورەکان 1:109-19
30 Days
In his exciting new book, best-selling author Dr. Tony Evans shows that it's through the names of God that the nature of God is revealed to us. Who is God in His fullness? How has He expressed His riches and righteousness? How can you trust His goodness? As you get to know the names of God and understand their meaning, God's character will become real to you in life-changing ways.
Tap into God's strength as you amplify His Hebrew names during this 30-day journey. Immerse yourself in Hebrew calligraphy art, music, scripture, and prayer that prepare you for two transformative exercises: writing (1) a two-way journal and (2) a declaration. Cultivate a deep and meaningful connection with God and activate unwavering faith in Him.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان