ئەی خودایە، دڵم چەسپاوە، بە هەموو گیانم سروود دەڵێم و مۆسیقا دەژەنم. ئەی ساز و قیسارە، هەستن! من بەرەبەیانان هەڵدەستم. ئەی یەزدان، لەنێو گەلان ستایشت دەکەم، لەنێو نەتەوەکان گۆرانیت بۆ دەڵێم، چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت مەزنە، لە ئاسمان بەرزترە، دڵسۆزیشت دەگاتە هەورەکان. ئەی خودایە، بەسەر ئاسماندا بەرزببەوە، با شکۆی تۆ بەسەر هەموو زەوییەوە بێت. بە دەستی ڕاستت دەربازمان بکە و یارمەتیمان بدە، بۆ ئەوەی خۆشەویستانت ڕزگاریان بێت. خودا لە پیرۆزگاکەی خۆیەوە فەرموویەتی: «بە هاواری خۆشییەوە شەخەم دابەش دەکەم و دۆڵی سوکۆت دەپێوم. گلعاد هی منە، مەنەشەش هی منە، ئەفرایم کڵاوی منە، یەهودا داری دەسەڵاتی منە. مۆئاب دەستشۆرمە، پێڵاوەکەم فڕێدەدەمە سەر ئەدۆم، لەسەر فەلەستیە هاواری سەرکەوتن دەکەم.» کێیە دەمباتە شاری قەڵابەند؟ کێیە پێشڕەویم دەکات بۆ ئەدۆم؟ ئەی خودایە، مەگەر تۆ نیت کە ئێمەت ڕەت کردووەتەوە و ئیتر لەگەڵ لەشکرەکانمان دەرناچیت؟ یارمەتیمان بدە بەرامبەر بە دوژمنەکە، چونکە ڕزگاری لە مرۆڤەوە پووچە. لەگەڵ خودا سەرکەوتن بەدەستدەهێنین، هەروەها ئەوە دوژمنەکانمان دەخاتە ژێر پێ.
زەبوورەکان 108 بخوێنەوە
گوێگرتن لە زەبوورەکان 108
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: زەبوورەکان 1:108-13
4 Days
Imagine: a movement of God so deep and powerful that the multitudes worshipped, prayed, and praised God together. David Bradshaw’s four-day devotional plan will tell readers of the amazing encounter the masses are having with Christ and will guide you to seek the presence of God unlike you ever have before.
14 Days
The Soul of a Worship Leader is one that is centered on Christ and that seeks to please Him. This 14-day plan helps you explore your own motives and reminds you of what God seeks in a worshiper.
24 Days
This Bible Guide was provided by YouVersion
28 days
The Last Words of Jesus from the cross will help you understand his incredible love for you and purpose in this world. This 28-day reading plan helps reveal to us his humanness as well as his divinity, his intimate relationship with his Father!
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان