مانگت دروستکرد بۆ دیاریکردنی وەرزەکان، خۆریش ئاوابوونی خۆی دەزانێت. تاریکی دادێنێت دەبێت بە شەو، هەموو زیندەوەری دارستان تێیدا دەکەونە جموجۆڵ. بەچکە شێر بۆ نێچیر دەنەڕێنن، بۆ داواکردنی خواردنیان لە خودا. کە ڕۆژ هەڵدێت دەکشێنەوە، لەناو لانەکانیان خۆیان مات دەکەن. مرۆڤ دەچێت بۆ ئیشوکاری، بۆ ڕەنجکێشییەکەی هەتا ئێوارە. ئەی یەزدان، کردەوەکانت چەندە زۆرن! هەموویت بە دانایی دروستکردووە، زەوی پڕە لە دەستکردی تۆ. ئەم دەریا گەورە و فراوانە، کە بێشومار گیانداری گەورە و بچووکی تێدا جمەی دێت. لەوێ کەشتییەکان دەڕۆن، لیڤیاتان، ئەمەی خۆت بەدیت هێناوە بۆ ئەوەی یاری تێدا بکات. ئەمانە هەمووی چاویان لە تۆیە، بۆ ئەوەی لە کاتی خۆی خواردنیان بدەیتێ، پێیان دەدەیت و وەریدەگرن، دەستت دەکەیتەوە تێر چاکە دەبن. ڕوو وەردەگێڕیت، دەتۆقن، هەناسەیان لێ دەبڕیت، دەمرن، دەگەڕێنەوە بۆ خۆڵی خۆیان. کاتێک ڕۆحی خۆت دەنێریت، ئەوان بەدیدەهێنرێن، ڕووی زەوی نوێ دەکەیتەوە. با شکۆی یەزدان هەتاهەتایە بەردەوام بێت، با یەزدان بە کارەکانی خۆی دڵخۆش بێت. ئەوەی سەیری زەوی دەکات، لەرز دەیگرێت، دەست دەداتە چیاکان، دووکەڵ دەکەن. بە درێژایی ژیانم گۆرانی بۆ یەزدان دەڵێم، تاکو ماوم سروود بۆ خودای خۆم دەڵێم. با بیرکردنەوەم شیرین بێت لەلای، منیش بە یەزدان دڵخۆش دەبم. بەڵام با گوناهباران لەسەر زەوی دواییان ببڕێتەوە، با بەدکاران ئیتر نەمێنن.
زەبوورەکان 104 بخوێنەوە
گوێگرتن لە زەبوورەکان 104
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: زەبوورەکان 19:104-35
4 Days
Ever felt like your work doesn’t matter? Ever felt like your job is less important or eternally significant than the work of a pastor or “full-time missionary”? These feelings are normal in the Church today. But the good news is, they are totally unbiblical. As this four day plan will show, not only does your work matter, but it is one of the primary ways God has called you to glorify Him and love and serve your neighbors.
5 Days
Recenter God in your life with How Great Is Our God: 5 Days Toward a Worship-Led Life by Chris Tomlin. When you live a me-driven life, you choose to focus on yourself, but when you live a worship-led life, you choose to focus on God and others.
7 Days
The Psalms are dripping with wisdom for our vocations. In this devotional plan, we’ll explore seven entries from the Psalter that are particularly relevant to the work we all do today!
For centuries, the Psalms formed the basis of Jewish and Christian worship. They tell the story of God’s activity in creation and the hope we have in God’s promises. This Bible Plan gathers Prof. N.T. Wright’s insights on key psalms, which give shape to the Psalter and serve as key resources of prayer.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان