ڕۆڵە، گوێڕایەڵی قسەکانم بە و ڕاسپاردەکانم لەلای خۆت هەڵبگرە، ڕاسپاردەکانم بەجێبگەیەنە، دەژیت، فێرکردنەکانیشم وەک گلێنەی چاوت بپارێزە. بە پەنجەکانتەوە گرێیان بدە، لەسەر پەڕەی دڵت بیاننووسە. بە دانایی بڵێ: «تۆ خوشکی منی،» بە تێگەیشتنیش بڵێ: «تۆ خزمی منی.» بۆ ئەوەی لە ژنی بەدڕەوشت بتپارێزن، لە ژنی داوێنپیسی زمانلووس. لە پەنجەرەی ماڵەکەمەوە لەو دیوی کڵاوڕۆژنەکەمەوە ڕوانیم، لەناو ساویلکەکاندا بینیم، لەناو کوڕاندا سەرنجم دا گەنجێکی تێنەگەیشتوو. لە شەقامەکە پەڕییەوە و لایدا لای ژنە بەدڕەوشتەکە، ڕێگای ماڵی ئەوی دەگرتەبەر، لە زەردەپەڕی ئێواران کاتی ئاوابوونی خۆر، لەژێر تاریکایی شەو. ئەوەتا ژنێک بەرەوپیری چوو، لە بەرگی لەشفرۆشێکی فێڵبازدا بوو. (ئەم ژنە بە دەنگەدەنگ و سەرکێشە، پێیەکانی لە ماڵی خۆی گیرنابێت. پێیەکی لە شەقام و پێیەکی لە گۆڕەپانەکانە، لە هەموو پەنایەک بۆسە دەنێتەوە.) گەنجەکەی گرت و ماچی کرد، بێ ئابڕووانە پێی گوت: «قوربانی هاوبەشیم لەسەرە، ئەمڕۆ نەزرەکانی خۆمم بەجێهێنا، بۆیە بۆ دیدەنیت هاتمە دەرەوە، بۆ دیداری ڕووی تۆ و بۆ دۆزینەوەت. نوێنم لەسەر قەرەوێڵەکەم ڕاخستووە، کەتانی ڕەنگاوڕەنگی میسری، نوێنەکەم بۆنخۆش کردووە بە موڕ و ئەلوا و دارچین. وەرە هەتا بەیانی ئەوین بنۆشین، بە خۆشەویستی چێژ وەربگرین، چونکە مێردەکەم لە ماڵەوە نییە، چووەتە ڕێگایەکی دوور. کیسە زیوی لەگەڵ خۆی بردووە، هەتا مانگ نەبێت بە چواردە ناگەڕێتەوە ماڵ.» بە زۆری مەکرەکانی لەخشتەی برد، بە قسە لووسەکانی زەوقی هەستاند. لەناکاو بەدوایدا ڕۆیشت، وەک گایەک بۆ سەربڕین ببردرێت، وەک مامز دەکەوێتە ناو تەڵە، هەتا تیرێک جەرگی ببڕێت، وەک پەلەکردنی باڵدار بۆ داو، کە نازانێ بۆ گیانی خۆیەتی. ئەی کوڕینە، ئێستاش گوێم لێ بگرن، سەرنج بدەنە قسەکانی دەمم. با دڵت بەرەو ڕێگاکانی ئەو ژنە لانەدات، لە ڕێبازەکانی گومڕا مەبە، چونکە زۆرن ئەوانەی بە برینداری بەریداونەتەوە، هەموو ئەوانەی بە دەستی کوژراون کۆمەڵی گەورەن. ماڵەکەی ڕێگای جیهانی مردووانە، شۆڕبوونەوەیە بۆ ژوورەکانی مەرگ.
پەندەکانی سلێمان 7 بخوێنەوە
گوێگرتن لە پەندەکانی سلێمان 7
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: پەندەکانی سلێمان 1:7-27
5 Days
Bestselling author and pastor Robert J. Morgan recognizes that the very core of personal spirituality is a relationship with Him in whose presence we travel and in whose light we continually dwell. Knowing God requires a dedication to the study of Scripture. Learn four ways to go deeper in your study of the Word with this 5-day reading plan.
A proverb is defined as, “a wise saying or precept, a didactic sentence.” At a glance, the book of Proverbs is exactly that: a Biblical book of wise sayings and/or precepts that have been conveniently gathered together for its readers. But what if the book of Proverbs is something more? The book of Proverbs IS something more than a collection of cute phrases...it is Biblical wisdom!
In this 5-day plan, based on the Solomon Says devotional by Amy Parker and Sarah Humphrey, learn wisdom from the world’s wisest king. Each day examines a piece of wisdom from Proverbs with a modern perspective and application with the aim of helping tweens find their voice and grow in biblical wisdom.
9 Days
Generational sin is real, and it can be difficult to move from hurt to healing. This 9-day plan aims to help you cling to Jesus in your home, to start a new legacy for your family, and build a stronger faith to fight the temptation of generational sin.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان