لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

پەندەکانی سلێمان 11:30-23

پەندەکانی سلێمان 11:30-23 KSS

«نەوەیەک هەیە نەفرەت لە باوکی دەکات و دایکی پیرۆز ناکات. نەوەیەک هەیە لە ڕوانگەی خۆی پاکە، بەڵام خۆی نەشوشتووەتەوە لە پیسوپۆخڵییەکەی. نەوەیەک هەیە چەند چاو لە هەوراز و بەرز دەڕوانێت. نەوەیەک هەیە ددانەکانی شمشێرن و کاکیلەکانی چەقۆن، بۆ خواردنی کڵۆڵەکان لەسەر زەوی و نەدارەکان لەنێو خەڵکی. «زەروو دوو کچی هەیە، هاوار دەکەن: ”بێنە، بێنە!“ «سێ شت هەن تێر نابن، چوارەمیش ناڵێت، ”بەسە!“: جیهانی مردووان و منداڵدانی نەزۆک و زەوییەک تێر ئاو نەبێت و ئاگرێک هەرگیز نەڵێت: ”بەسە!“ «ئەو چاوەی گاڵتە بە باوکی بکات و سووکایەتی بە گوێڕایەڵی بکات بۆ دایک، قەلەڕەشەکانی دۆڵ هەڵیدەکۆڵن و بێچووە سیسارکە کەچەڵ دەیخۆن. «سێ شت هەن زۆر سەیرن بۆ من، چوارەمیش تێناگەم: ڕێگای هەڵۆ لە ئاسمان، ڕێگای مار لەسەر بەرد، ڕێگای کەشتی لەناو جەرگەی دەریا و ڕێگای پیاویش لەگەڵ کچ. «ئەمە هەڵسوکەوتی ژنی داوێنپیسە: دەخوات و دەمی دەسڕێتەوە و دەڵێت: ”خراپەم نەکردووە!“ «زەوی لەژێر سێ شتدا دەلەرزێت و لەژێر چوارەمیش ناتوانێت بەرگە بگرێت، خزمەتکارێک کە بووبێتە پاشا، گێلێک کە تێر نان بێت، ئافرەتێک بێ ناز بێت و مێرد بکات، کەنیزەیەک ببێت بە میراتگری خاتوونەکەی.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان