«بوختان بە خزمەتکار مەکە لەلای گەورەکەی، نەوەک نەفرەتت لێ بکات و تاوانبار بیت. «نەوەیەک هەیە نەفرەت لە باوکی دەکات و دایکی پیرۆز ناکات. نەوەیەک هەیە لە ڕوانگەی خۆی پاکە، بەڵام خۆی نەشوشتووەتەوە لە پیسوپۆخڵییەکەی. نەوەیەک هەیە چەند چاو لە هەوراز و بەرز دەڕوانێت. نەوەیەک هەیە ددانەکانی شمشێرن و کاکیلەکانی چەقۆن، بۆ خواردنی کڵۆڵەکان لەسەر زەوی و نەدارەکان لەنێو خەڵکی. «زەروو دوو کچی هەیە، هاوار دەکەن: ”بێنە، بێنە!“ «سێ شت هەن تێر نابن، چوارەمیش ناڵێت، ”بەسە!“: جیهانی مردووان و منداڵدانی نەزۆک و زەوییەک تێر ئاو نەبێت و ئاگرێک هەرگیز نەڵێت: ”بەسە!“ «ئەو چاوەی گاڵتە بە باوکی بکات و سووکایەتی بە گوێڕایەڵی بکات بۆ دایک، قەلەڕەشەکانی دۆڵ هەڵیدەکۆڵن و بێچووە سیسارکە کەچەڵ دەیخۆن. «سێ شت هەن زۆر سەیرن بۆ من، چوارەمیش تێناگەم: ڕێگای هەڵۆ لە ئاسمان، ڕێگای مار لەسەر بەرد، ڕێگای کەشتی لەناو جەرگەی دەریا و ڕێگای پیاویش لەگەڵ کچ. «ئەمە هەڵسوکەوتی ژنی داوێنپیسە: دەخوات و دەمی دەسڕێتەوە و دەڵێت: ”خراپەم نەکردووە!“ «زەوی لەژێر سێ شتدا دەلەرزێت و لەژێر چوارەمیش ناتوانێت بەرگە بگرێت، خزمەتکارێک کە بووبێتە پاشا، گێلێک کە تێر نان بێت، ئافرەتێک بێ ناز بێت و مێرد بکات، کەنیزەیەک ببێت بە میراتگری خاتوونەکەی. «چوار شت هەن لەسەر زەوی بچووکن بەڵام لە دانایان داناترن: مێروولەکان بوونەوەرێکی بێهێزن، بەڵام لە هاویندا خواردنی خۆیان ئەمبار دەکەن. گۆڕهەڵکەنەکان گیانلەبەرێکی بێ توانان، بەڵام لەناو بەرد لانەکانیان دروستدەکەن. کوللەکان پاشایان نییە، بەڵام هەموویان پۆل پۆل دەجوڵێن. مارمێلکە بەدەست دەگیردرێت، بەڵام لە کۆشکی پاشادا دەبینرێت. «سێ شت هەن هەنگاویان سەنگینە و چوارەمیش ڕۆیشتنی سەنگینە: شێر کە پاڵەوانی هەموو گیاندارەکانە، لە ڕووی هیچ شتێک ناگەڕێتەوە، کەڵەشێری بە فیز، تەگە، پاشایەکیش لە سەرکردایەتی لەشکرەکەی. «ئەگەر گێلایەتیت کرد بە خۆهەڵکێشانت، یان پیلانی خراپت نایەوە، دەستت بخەرە سەر دەمت! چونکە وەک چۆن شیر بهەژێنیت کەرەی لێ دەردەچێت و لووت بهەژێنیت خوێنی لێ دێت، تووڕەییش بهەژێنیت ناکۆکی لێ پێدا دەبێت.»
پەندەکانی سلێمان 30 بخوێنەوە
گوێگرتن لە پەندەکانی سلێمان 30
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: پەندەکانی سلێمان 10:30-33
7 Days
In this much-needed study, Pauline Warjri talks about managing our relationships with everyone in the family - spouse, children, parents and how not to let anything come between us, especially our career. She gives practical tips from her own life on how to learn from our mistakes, build bridges, sort out differences and communicate more meaningfully.
31 Days
In these times of fake news where everyone is an ‘expert’, too often we are deceived into the world's thinking and lies. Seeking Real Wisdom infuses Biblical truth through meditations through Proverbs. The plan highlights one chapter of Proverbs per day with reflections monthly to meditate on. Read just one month or sign up monthly for a whole year- either way this devo will help you in Seeking Real Wisdom!
In this study, we go through the book of Proverbs daily. Proverbs remind us that God is in the details of our lives, but we need Holy clarity, insight, and discernment to live out our faith in wisdom. This book covers every aspect of life, from relationships to Spiritual growth. Wisdom fills the breach between the Principles, Promises, and Commands of God as you pray for direction. Be Encouraged!
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان