شانازی بە سبەینێ مەکە، چونکە نازانی ڕۆژ چی لێ دەکەوێتەوە. با نامۆ ستایشت بکات نەک دەمی خۆت، بێگانە نەک لێوەکانت. بەرد قورسە و لم بە سەنگە، بەڵام تووڕەیی گێل لە هەردووکیان قورسترە. هەڵچوون توندوتیژە و تووڕەیی لێشاوە، بەڵام کێ لەبەردەم ئیرەیی خۆ ڕادەگرێت؟ سەرزەنشتی ئاشکرا لە خۆشەویستی شاردراوە باشترە. برینی دۆست دڵسۆزییە، بەڵام ماچی دوژمن بە فێڵە. کەسی تێر پێ لە هەنگوین دەنێت، بەڵام بۆ برسی هەموو تاڵێتییەک شیرینە. وەک چۆلەکەی وێڵبوو لە هێلانەکەی، ئاوایە مرۆڤی وێڵ لە هەواری خۆی. بۆن و بخورد دڵ خۆش دەکەن، شیرینی برادەریش لە پەرۆشی ڕاوێژە. واز لە برادەرەکانی خۆت و باوکت مەهێنە، لە ڕۆژی لێقەومانت مەچووە ماڵی برات، دراوسێی نزیک لە برای دوور باشترە. ڕۆڵە، دانا بە و دڵم خۆش بکە، بۆ ئەوەی وەڵامی ئەوانە بدەمەوە کە لۆمەم دەکەن. ژیر خراپە دەبینێت و خۆی دەشارێتەوە، بەڵام ساویلکە مل پێوەدەنێت و سزا دەدرێ. ئەگەر کەسێک بووە کەفیلی نامۆیەک کەواکەی لێ وەربگرە، لەبەر بێگانەکە بارمتەی لێ وەربگرە. ئەوەی بە دەنگی بەرز داوای بەرەکەت بۆ دراوسێکەی بکات لە بەیانی زوودا، بە نەفرەت بۆی ئەژمارد دەکرێت. دڵۆپەکردنی بەردەوام لە ڕۆژی باران، هەروەک ئافرەتی شەڕانییە. ئەوەی دەستەمۆی بکات، با دەستەمۆ دەکات، بە دەستی ڕاستی زەیت دەگرێت. ئاسن بە ئاسن تیژ دەکرێت و مرۆڤیش ڕووی برادەرەکەی تیژ دەکات. ئەوەی چاودێری دار هەنجیرێک بکات بەرەکەی دەخوات، ئەوەی گەورەکەی خۆی بپارێزێت ڕێزی دەگیرێت. وەک لە ئاودا وێنەدانەوەی ڕوو دەبینرێت، ئاواش دڵی مرۆڤ وێنەی مرۆڤەکە دەداتەوە. جیهانی مردووان و لەناوچوون تێر نابن، هەروەها چاوی مرۆڤیش تێر نابێت. بۆتە بۆ زیوە و کوورە بۆ زێڕ، مرۆڤیش بە دەمی ستایشکەرەکەی تاقی دەکرێتەوە. هەرچەندە گێل لەناو هاون بکوتی، لەگەڵ دانەوێڵە بە دەسکە هاون، گێلایەتییەکەی لێی جیا نابێتەوە. باش حاڵی مێگەلەکانت بزانە، دڵت هەر لەلای ڕانە مەڕەکانت بێت، چونکە دەوڵەمەندی هەتاسەر نییە، تاجیش نەوە بە نەوە بەردەوام نابێت. کاتێک کا نامێنێت و گیا دەردەکەوێت، گیاوگۆڵی شاخان کۆدەکرێنەوە، بەرخەکان بۆ جلوبەرگ و گیسکەکانیش بۆ نرخی کێڵگە. بەپێی پێویست شیری بزنیشت دەبێت کە بەشی خواردنی خۆت و خێزانەکەت و بژێوی کەنیزەکانت دەکات.
پەندەکانی سلێمان 27 بخوێنەوە
گوێگرتن لە پەندەکانی سلێمان 27
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: پەندەکانی سلێمان 1:27-27
3 Days
Wisdom requires God's input, right? God wants us to think right and do right. So, He tells us how, in short, to-the-point sentences. You'll see this in the statement “Man Says”. But “God says” how to think and act His way in these Proverbs. “Proverbs to Remember One-Three” have 72 Proverbs taken from the 31 chapters. They cover about 25 topics (Anger, Temptation, Forgiveness, Hope, Trust, Wisdom, Family, Money).
4 Days
Find out from the Bible why procrastination results in peril.
We Christians ought to be set apart in how we make plans for our work and lives. This devotional examines 4 biblical principles to help us approach planning in a God-honoring way. Whether you’re setting goals for your business for the next year or simply trying to plan out the week ahead, my hope is that this devotional will help you plan in a way that brings God joy.
5 Days
Stress has a way of piling up in a woman’s life until she is unable to make quality decisions, enter into meaningful conversation, or enjoy what she has been given. You were not created to be an anxious woman whose life is being frittered away at the altar of busyness. You are a woman of significance, created for joy, peace, and eternal impact!
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان