دڵت ئاراستەی فێربوون بکە و گوێشت بەرەو قسەی زانیاری. ڕێگری لە تەمبێکردنی منداڵ مەکە، ئەگەر بە گۆچان لێی بدەیت نامرێت. تۆ بە گۆچان لێی بدەیت، گیانی لە مردن دەرباز دەبێت. ڕۆڵە، ئەگەر دڵت دانایە، منیش دڵم خۆش دەبێت. ناخم شادمان دەبێت، کە لێوەکانت ڕاستییەکان دەڵێن. دڵت ئیرەیی بە گوناهباران نەبات، بەڵکو بە درێژایی ڕۆژ بە پەرۆش بە بۆ لەخواترسی. بێگومان دواڕۆژت دەبێت، ئومێدی تۆ نابڕێت. ڕۆڵە، تۆ گوێ بگرە و دانا بە، دڵت بەرەو ڕێگای ڕاستی ئاراستە بکە. لەوانە مەبە کە شەراب زۆر دەخۆنەوە، یان ئەوانەی گۆشت زۆر دەخۆن، چونکە مەیخۆر و زۆر خۆر هەژار دەبن، ئەوەی زۆر بخەوێت پینەوپەڕۆ لەبەر دەکات. گوێ لە باوکت بگرە کە تۆی خستووەتەوە، دایکت کە پیر بوو گاڵتەی پێ مەکە. ڕاستی بکڕە و مەیفرۆشە، هەروەها دانایی و تەمبێکردن و تێگەیشتن. باوکی کەسی ڕاستودروست زۆر دڵخۆش دەبێت، ئەوەی کوڕێکی دانای ببێت پێی شادمان دەبێت. با دایک و باوکت شادمان بن، ئەوەی تۆی بووە دڵخۆش بێت. ڕۆڵە، دڵی خۆتم بدەرێ، با چاوەکانت لەسەر ڕێگاکانم بێت، چونکە لەشفرۆش چاڵێکی قووڵە و ژنی داوێنپیس بیرێکی تەنگە. تەنانەت ئەویش وەک چەتە لە بۆسەدا دەبێت، ناپاک لەنێو خەڵک زۆر دەکات. واوەیلا بۆ کێیە؟ پەژارەیی بۆ کێیە؟ ناکۆکی بۆ کێیە؟ سکاڵاکردن بۆ کێیە؟ برینی بەخۆڕایی بۆ کێیە؟ چاو سووربوونەوە بۆ کێیە؟ بۆ ئەوانەی بە دیار شەرابەوە لەنگەر دەگرن، ئەوانەی شەرابی تێکەڵاو تاقی دەکەنەوە. تەماشای شەراب مەکە بە ڕەنگی سووری، کە لەناو جام پڕشنگی داوە، بە سووکی دەچێتە خوارەوە! لە کۆتاییەکەی وەک مار دەتگەزێت و وەک توولەمار پێتەوەدەدات. چاوەکانت شتی نامۆ دەبینن و وڕێنەی سەیر و سەمەرە دەکەیت. وەک یەکێک دەبیت لەناو دڵی دەریا پاڵکەوتبێت، یان وەک یەکێک بەسەر دارئاڵای کەشتییەوە پاڵکەوتبێت. دەڵێی: «لێیان دام، ئازارم نەبوو! کوتامیان، نەمزانی! کەی بە هۆش خۆم دێمەوە، هەتا بەردەوام بم و بخۆمەوە؟»
پەندەکانی سلێمان 23 بخوێنەوە
گوێگرتن لە پەندەکانی سلێمان 23
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: پەندەکانی سلێمان 12:23-35
14 Days
Do you just need a really good rest? When it comes to the subject of rest , it seems that we may have been missing the point. Life is frantic, but it’s not God who is encouraging us to get busy. His desire is to lead us into a life that is productive, fruitful restful. Yet, so often we fight against Him. This devotional plan teaches that rest is ESSENTIAL to your success in life, and that learning to rest can protect, maintain and lengthen whatever God has called you to do!
20 Days
Empowered Faith: Navigating Life's Challenges is a 20-day plan from Roger Lipe designed to inspire and strengthen your faith through life's ups and downs. Each day offers powerful devotionals that provide wisdom, encouragement, and practical insights for spiritual growth and resilience. Discover how faith in God can empower you to overcome obstacles and illuminate your path with hope and purpose.
25 Days
Celebration Church, Reading Plan, The Whole Story, Kingdom Come
30 Days
This devotional is a 30-day journey of discovering wisdom through the book of Proverbs, originally shared with the MOSAIC community on the church’s Deep devotional. Written by pastors at MOSAIC, the series uncovers how we understand, obtain, and develop wisdom in our lives. With topics ranging from dating to social justice, dive deep with us as we explore wisdom through the words of scripture!
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان