لە زستاندا تەمبەڵ زەوی ناکێڵێت، بۆیە لە کاتی دروێنەدا داوای بەرهەم دەکات و دەستی ناکەوێت. پلان لە دڵی مرۆڤدا ئاوێکی قووڵە، بەڵام تێگەیشتوو دەریدەهێنێت. زۆر کەس بانگەشەی خۆشەویستی نەگۆڕ دەکەن، بەڵام کەسی جێگای متمانە کێ دەیدۆزێتەوە؟ کەسی ڕاستودروست بە ڕێگای تەواوی خۆیدا دەڕوات، دوای خۆی خۆزگە بە منداڵەکانی دەخوازرێت. پاشای دانیشتوو لەسەر تەختی دادوەری، بە چاوەکانی هەموو خراپەیەک شەن دەکات. کێیە دەڵێت: «دڵی خۆمم بێگەرد ڕاگرت، پاک بوومەوە لە گوناهم»؟ دوو کێش و دوو پێوانەی لاسەنگ، هەردووکیان قێزەونن لەلای یەزدان. تەنانەت منداڵیش بە کردارەکانی دەناسرێت، ئاخۆ کردەوەکەی پاک و ڕاستە. گوێ کە دەبیستێت و چاو کە دەبینێت، یەزدان دروستکەری هەردووکیانە. حەز لە خەو مەکە نەوەک هەژار بیت، چاوت کراوە بێت و تێر نان بە. کڕیار دەڵێت: «خراپە، خراپە!» بەڵام کە ڕۆیشت شانازی پێوە دەکات. زێڕ هەیە و یاقووت زۆرە، بەڵام لێوی زانیاری گەوهەرێکی بەهادارە. ئەگەر کەسێک بووە کەفیلی نامۆیەک کەواکەی لێ وەربگرە، لەبەر بێگانەکە بارمتەی لێ وەربگرە. بەتامە بۆ مرۆڤ نانی بە فێڵ، بەڵام دواتر دەمی پڕ دەبێت لە چەو. پلانەکان بە ئامۆژگاری دێنە دی، بە ڕاوێژ بجەنگە. دەمشڕ نهێنی ئاشکرا دەکات، بۆیە تێکەڵی چەنەباز مەبە. ئەوەی نەفرەت لە دایک و باوکی بکات، لەناو جەرگەی تاریکیدا چرای دەکوژرێتەوە. میراتێک لە سەرەتای ژیان و بە زوویی دەست بکەوێت لە کۆتاییدا بێ بەرەکەت دەبێت. مەڵێ: «خراپە بە خراپە دەدەمەوە.» چاوەڕێی یەزدان بکە ڕزگارت دەکات. یەزدان قێزی لە بەکارهێنانی دوو کێشی جیاواز دەبێتەوە، تەرازووی لاسەنگ باش نییە. هەنگاوەکانی مرۆڤ لە یەزدانەوەیە، ئیتر مرۆڤ چۆن لە ڕێگای خۆی تێدەگات؟
پەندەکانی سلێمان 20 بخوێنەوە
گوێگرتن لە پەندەکانی سلێمان 20
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: پەندەکانی سلێمان 4:20-24
5 Days
Being an educator is far more than a job or career, it is a mission to equip the next generation—not only with book knowledge, but to influence them towards their calling and inspire them to fulfill God’s purpose for their lives. Be encouraged with this five-day plan from Kathy Branzell, author of An Apple a Day, to step into all God has called you and equipped you to do as an educator.
Do you have things you don't like about yourself—maybe you're a procrastinator, get angry easily, or tend to be critical of others? These devotions give you encouragement from God's Word to help you when you feel yourself slipping into some of your not-so-great habits.
6 Days
Desire alone won’t shape your future—habits will. Dreams become reality not through wishes, but through consistent, intentional actions. The path we walk daily, not the one we hope for, determines our destination. Small, repeated choices—good or bad—form habits that lead to success or regret. Your habits, not your intentions, define your life. Choose them wisely because consistency, not dreams, builds lasting change.
7 Days
Proverbs offers timeless wisdom for daily living, inviting us to walk in the way of righteousness and integrity. This collection of sayings provides practical advice on living a life pleasing to God and as a blessing to others. In this plan, the team at Dwell leads you through seven of the most impactful Proverbs, encouraging you to embrace the timeless wisdom of God and apply it to your everyday life.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان