وریایی مرۆڤ تووڕەبوونی خاودەکاتەوە، شانازیشی لێبوردنە لە یاخیبوون. هەڵچوونی پاشا وەک نەڕەی شێرە، بەڵام ڕەزامەندییەکەی وەک شەونمە بەسەر گیاوە. کوڕی گێل ماڵوێرانی باوکیەتی، ناکۆکی ژنیش دڵۆپەکردنی بەردەوامە. ماڵ و سامان میراتی باوکانە، بەڵام ژنی وریا لەلایەن یەزدانەوەیە. تەمبەڵی خەوی قووڵ دەهێنێت، کەسی سست برسی دەبێت. ئەوەی ڕاسپاردە بپارێزێت گیانی خۆی دەپارێزێت، بەڵام ئەوەی بە سووکی بڕوانێتە ڕێگای خۆی لەناودەچێت. ئەوەی بەزەیی بە هەژاردا بێتەوە قەرز بە یەزدان دەدات، ئەویش پاداشتی چاکەکەی دەداتەوە. کوڕەکەت تەمبێ بکە ئەوەندەی ئومێدی تێدایە، مەبە هۆکاری مردنی. ئەوەی زۆر تووڕە بێت بەرگەی ئەنجامەکەی دەگرێت، چونکە ئەگەر جارێک فریای بکەویت دەبێت دووبارەی بکەیتەوە. گوێ لە ڕاوێژ بگرە و تەمبێکردن وەربگرە، بۆ ئەوەی دانا بیت لە دواڕۆژت. مرۆڤ پلانی زۆری لە دڵدایە، بەڵام تەنها ڕاوێژی یەزدان دەچەسپێت. ئارەزووی مرۆڤ لە خۆشەویستی نەگۆڕە، هەژار لە پیاوی درۆزن باشترە. لەخواترسی بۆ ژیانە، بە تێری دەنوێت و خراپە بەسەری ناکاتەوە. تەمبەڵ دەست دەخاتە ناو قاپ، تەنانەت بۆ دەمیشی نابات. لە گاڵتەجاڕ بدە و ساویلکە ژیر دەبێت، تێگەیشتوو سەرزەنشت بکە زانیاری تێدەگات. ئەوەی باوکی تاڵان بکات و دایکی دەربکات، کوڕێکە مایەی شەرمەزاری و ڕیسوایی. ڕۆڵە، ئەگەر وازت لە گوێگرتن لە ڕاوێژ هێنا، لە وتەکانی زانیاری گومڕا دەبیت. شایەتی دڵڕەش گاڵتە بە دادپەروەری دەکات، دەمی بەدکارانیش تاوان قووت دەدات. سزا بۆ گاڵتەجاڕەکان ئامادەکراوە، لێدانیش بۆ پشتی گێلەکان.
پەندەکانی سلێمان 19 بخوێنەوە
گوێگرتن لە پەندەکانی سلێمان 19
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: پەندەکانی سلێمان 11:19-29
3 Days
How do we cope when we are under pressure? Do we exhibit the fruits of the Spirit, or do our mango trees produce bitter fruit, and our grapevine sour grapes? When the mercury rises, do our tempers keep pace? Irreparable damage is done when we react under the control of anger, intolerance, and pride. But patience and grace will catapult us into a new sphere of living.
Gain insights into how you can fault-proof your marriage from NY Times bestselling author Bruce Wilkinson and Heather Hair. This reading plan also includes prayer prompts and guided reflection.
4 Days
Slammed doors. Hurting hearts. Tricia Goyer knows what it’s like to parent a child who has chronic anger. In Calming Angry Kids Tricia draws on her own experience to help you focus on relationship over rules, manage your own anger, and establish peace in your home again.
This devotional will help us understand the importance of having a life in Christ that will help and guide our lives.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان