تەرازووی لاسەنگ لەلای یەزدان قێزەونە، بەڵام ئارەزووی لە کێشی دروستە. کە لووتبەرزی هات، ڕیسواییش دێت، بەڵام لەگەڵ بێفیزەکان دانایی دێت. ڕاستیی سەرڕاستەکان ڕێنماییان دەکات، بەڵام خواری ناپاکان سەری خۆیان دەخوات. بێ سوودە سامان لە ڕۆژی تووڕەیی، بەڵام ڕاستودروستی فریادەکەوێت لە مردن. ڕاستودروستی ڕێگا بۆ کەسی بێ کەموکوڕی ئاسان دەکات، بەڵام بەدکار بە بەدکاری خۆی دەگلێت. ڕاستودروستی سەرڕاستەکان فریایان دەکەوێت، بەڵام ناپاکان گرفتاری ئارەزووەکانیان دەبن. بە مردنی بەدکار ئومێدی دەبڕێت، هیوای پاڵەوانانیش لەناودەچێت. کەسی ڕاستودروست لە تەنگانەدا دەرباز دەبێت و بەدکار دەگرێتەوە. کەسی دووڕوو بە دەمی دراوسێکەی لەناودەبات، بەڵام ڕاستودروستان بە زانیاری دەرباز دەبن. بە سەرکەوتنی ڕاستودروستان شار شادمان دەبێت، بە لەناوچوونی بەدکارانیش هاواری خۆشییە. بە بەرەکەتی سەرڕاستەکان شار بەرز دەبێتەوە، بەڵام بە دەمی بەدکاران وێران دەبێت. ئەوەی سووکایەتی بە دراوسێکەی بکات تێنەگەیشتووە، بەڵام کەسی تێگەیشتوو بێدەنگ دەبێت. دەمشڕ نهێنی ئاشکرا دەکات، بەڵام مرۆڤی دڵسۆز شت دادەپۆشێت. بێ ڕاوێژ گەل دەکەوێت، بەڵام سەرکەوتن بە زۆری ئامۆژگارانە. ئەوەی ببێتە کەفیلی بێگانە بێگومان تووشی خراپە دەبێت، بەڵام ئەوەی ڕەتی دەکاتەوە دەست بداتە کارێکی لەو شێوەیە، ئاسوودەیە.
پەندەکانی سلێمان 11 بخوێنەوە
گوێگرتن لە پەندەکانی سلێمان 11
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: پەندەکانی سلێمان 1:11-15
3 Days
This plan will help to remind us to have a righteous life in God
Are you an entrepreneur or business owner? If so, in this plan you’ll learn how wisdom, hard work, and honesty inspired by the Bible can help your business thrive. The Bible really has so much to say to those of us who own businesses, so join us in this devotional plan and dive in!
4 Days
This is a four day devotional focusing on marriage and having deeper intimacy.
In this life, temptation is unavoidable. No matter how much you love Jesus, whether you’ve been following Him for a day or a lifetime, you will face temptation. That’s just a fact. So what do we do when it comes? Join Christitanityworks’ Berni Dymet in a new video devotional series to explore what temptation is and where it comes from – and how you can overcome it.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان