پەندەکانی سلێمان 10:1-14
پەندەکانی سلێمان 10:1-14 KSS
ڕۆڵە، ئەگەر گوناهباران فریویان دایت، ڕازی مەبە. ئەگەر گوتیان: «لەگەڵمان وەرە، بۆسە بۆ خوێنڕشتن بنێینەوە، بەبێ هۆ بۆ بێتاوانێک خۆمان مات بکەین، وەک جیهانی مردووان بە زیندووێتی هەڵیانلووشین و بە ساغی وەک ئەوانەی لە گۆڕ دەنرێن. هەموو گەنجینەیەکی بەهادار دەدۆزینەوە و ماڵمان پڕ دەکەین لە دەستکەوت. پشکی خۆت هەڵبدە ناومان، بە هەموومان یەک کیسەمان دەبێت.»





