پەندەکانی سلێمانی کوڕی داود، پاشای ئیسرائیل، بۆ زانینی دانایی و تەمبێکردن، بۆ پەیبردن بە وشەکانی تێگەیشتن، بۆ وەرگرتنی تەمبێکردن و وریایی، ڕاستودروستی و دادپەروەری و ڕاستەڕێیی، بۆ بەخشینی ژیری بە ساویلکە، بە لاویش زانیاری و سەلیقە، (دانا گوێی لێ دەگرێت و فێربوونی زیاد دەبێت، تێگەیشتووش ڕاوێژی باشی دەست دەکەوێت،) بۆ تێگەیشتنی پەند و نموونە، قسەی دانایان و مەتەڵەکانیان. لەخواترسی سەرەتای زانیارییە، بەڵام گێلەکان سووکایەتی بە دانایی و تەمبێکردن دەکەن. ڕۆڵە، گوێ لە تەمبێکردنی باوکت بگرە و فێرکردنی دایکت پشتگوێ مەخە، چونکە تاجەگوڵینەی نیعمەتن بۆ سەرت، گەردانەن بۆ ملت. ڕۆڵە، ئەگەر گوناهباران فریویان دایت، ڕازی مەبە. ئەگەر گوتیان: «لەگەڵمان وەرە، بۆسە بۆ خوێنڕشتن بنێینەوە، بەبێ هۆ بۆ بێتاوانێک خۆمان مات بکەین، وەک جیهانی مردووان بە زیندووێتی هەڵیانلووشین و بە ساغی وەک ئەوانەی لە گۆڕ دەنرێن. هەموو گەنجینەیەکی بەهادار دەدۆزینەوە و ماڵمان پڕ دەکەین لە دەستکەوت. پشکی خۆت هەڵبدە ناومان، بە هەموومان یەک کیسەمان دەبێت.» ڕۆڵە، لەگەڵیان بە ڕێگادا مەڕۆ، پێیەکانت قەدەغە بکە لە ڕێڕەوەکانیان، چونکە پێیەکانیان بەرەو خراپە ڕادەکەن، بۆ خوێنڕشتن پەلە دەکەن. بێ سوودە دانانەوەی تۆڕ لەبەرچاوی هەموو باڵدارێک. بۆ خوێنی خۆیان بۆسەیان ناوەتەوە، خۆیان تەنها بۆ گیانی خۆیان ماتداوە. ئاوایە ڕێچکەی هەموو ئەوانەی بەدوای دەستکەوتی ناڕەواوەن، سەری خاوەنی دەخوات.
پەندەکانی سلێمان 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە پەندەکانی سلێمان 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: پەندەکانی سلێمان 1:1-19
3 Days
This reading plan is from the Everyday Bible Commentary on Proverbs 1-2 and will help you go deeper in the Scripture. It is for anyone who has a desire to grow deeper in their understanding of the Scripture and strengthen their relationship with God by meditating on the deep wisdom of the book of Proverbs.
4 Days
This 4-day Bible plan will walk you through each element of the ALLY acronym—Ask, Listen, Learn, and You Take Action—and how they relate to biblical principles. Each day will include a reflection on the practice, a Bible passage that aligns with it, and a short prayer.
5 Days
Wisdom. Understanding. We need it, Proverbs has it, and Through the Word is here to help you get it! Each day you’ll read one chapter of the Bible’s most practical book, with an audio guide to walk you through it. Kris Langham brings together friends and pastors for lively and insightful discussions, unpacking proverbs and applying them to everyday life. Part 1 covers chapters 1-4. Time to get wisdom!
He was hated by mobs. Denied by crowds. Betrayed by friends. And yet, Jesus demonstrated wisdom in the face of evil. This 5-day devotional by Mark Driscoll shows you how to demonstrate spiritual wisdom in your relationships.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان