بۆیە خوشکان و برایانم، ئەی ئەوانەی خۆشمدەوێن و پەرۆشتانم، ئێوە خۆشی و تاجی منن. خۆشەویستانم، بەو شێوەیە کە نووسیومە، بە یەکبوونتان لەگەڵ مەسیحی خاوەن شکۆ بچەسپێن. لە ئەوۆدیا دەپاڕێمەوە و لە سینتخی دەپاڕێمەوە کە بە یەکبوونیان لەگەڵ مەسیح هاوبیر بن. بەڵێ تۆش ئەی هاوڕێی دڵسۆزم، داوات لێ دەکەم یارمەتییان بدەیت، چونکە هەردووکیان لە ڕاگەیاندنی پەیامی ئینجیلدا شانبەشانی من تێکۆشاون، لەگەڵ کلیمنتۆس و هاوکارانی دیکەم کە ناویان لە پەڕتووکی ژیانە. هەمیشە بە عیسای خاوەن شکۆ دڵشاد بن. دیسان دەیڵێمەوە، دڵشاد بن! با هەموو خەڵک بە ڕووخۆشیتان بزانێت. هاتنەوەی عیسای خاوەن شکۆ نزیکە. نیگەران مەبن، بەڵکو با لە هەموو شتێکدا داواکاریتان بە نوێژ و پاڕانەوە و سوپاسگوزارییەوە لەلای خودا زانراو بێت. ئاشتی خوداش، ئەوەی بەرزترە لە هەموو تێگەیشتنێک، دڵ و بیرتان بە یەکبوونتان لەگەڵ عیسای مەسیحدا دەپارێزێت. لە کۆتاییدا خوشکان و برایان، بیر لە هەموو ئەو شتانە بکەنەوە کە ڕاست و ڕێزدارن، دادپەروەر و پاکن، خۆشەویست و ناوبانگ باشن، ڕەوشت بەرز و شایانی ستایشن. چی لە مندا فێربوون و وەرتانگرت و بیستتان و بینیتان، ئەوە جێبەجێ بکەن. خودای ئاشتیش لەگەڵتان دەبێت.
فیلیپی 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە فیلیپی 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: فیلیپی 1:4-9
3 Days
During these times when everything around us is changing, we can grow closer together and stand firm. We can also learn to rejoice and be gracious. As children of God, we are called to surrender to Christ so that our lives can reflect His humility and selflessness as we wait for His return.
To have the mind of Christ is essential for every believer, for families, for marriages. We need to be focused on what binds us together rather than on what divides us. This is vitally important in the church because it is where Christ is on display. Have you ever thought that living according to the salvation we have received includes rejoicing and being content in every circumstance?
4 days
A Bible Study To Confront What’s Hurting Your Heart By Propaganda
4 Days
Infinitum is a way of life centered on following Jesus by loving God and loving others, by emphasizing the habits and disciplines of surrender, generosity, and mission. We aim to see the Bible and the world through these Jesus-colored lenses.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان